ئەمریکا هەوڵدەدات قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە ئێران درێژبکرێتەوە

AP Photo/Vahid Salemi
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە ئێران دەدات، کە پڕۆژەیاساکەی لەلایەن ئەمریکاوە ئامادەکراوە، سەرباری ئەوەی بەشێک لە دیپلۆماتکاران رایانگەیاندووە: “وڵاتان پشتیوانی لەو هەوڵانەی ئەمریکا ناکەن”.
مایک پۆمپیۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “ئەو پڕۆژەیاسایەی ئەمریکا بۆ دەنگدان دەیخاتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زۆر شیاوە، ئەمریکا بە هەر رێگایەک بێت ئەو کارە دەکات کە پێی راستە، جەخت لەوەدەکەینەوە کە ماوەی قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە ئێران درێژدەکرێتەوە”.
لەلایەکی دیکەوە برایان هوک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە دیداری ئاسایشی ئاسپن رایگەیاند: “تا ئەوکاتەی رێگە بە ئێران بدرێت پیتاندن ئەنجامبدات، ئەمریکا لەم مشتومڕانەی بەردەوام دەبێت”، پرسیاری ئەوەشی کرد، کە ئایا ئێران لە رووی بەرهەمی ناوەکییەوە چەند بەرەوپێشچووە؟
ئەمە لەکاتێکدایە ئێران رەتیدەکاتەوە کە لە هەوڵدابێت بۆمبی ناوەکی بەرهەمبهێنێت.
18ی تشرینی یەکەم ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەکی ناوەکی بە ئێران دیاریکرابوو.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









