ئه‌و كارگه‌یه‌ى ئۆكسجینى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى دابینده‌كات ره‌تیده‌كاته‌وه كێشه‌كه لاى ئه‌وانه‌وه بووبێت

كارگه‌ى ئۆكسجینى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر پاش نۆ رۆژ ئه‌نجامى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان بڵاوكرده‌وه كه له رووداوه‌كه كردوویانه و رایانگه‌یاند: به هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئۆكسجینی شل له لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی كردووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆ ماوه‌یه‌ك ئۆكسجینی شل نه‌ماوه، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “كێشه‌كه لاى ئێمه‌وه نه‌بووه”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر ده‌ڵێن: “له رۆژی 30ى تهمموز، به‌هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئۆكسجینی شل له لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی كردووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری بۆ ماوه‌یه‌ك ئۆكسجینی شل نه‌ماوه”.
له‌باره‌ى ئه‌نجامى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه و ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندى به كارگه‌ى دابینكه‌رى ئۆكسجینهكهوه هه‌یه، عه‌لى محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگه‌ى ئۆكسجینى سلێمانى كه كارگه‌یه‌كى سه‌ربه كه‌رتى تایبه‌ته به SNNى راگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده من تائێستا ئه‌و راگهیهنراوهم نه‌بینیووه، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م كێشه‌كه لاى ئێمه‌وه بێت، چونكه ئێمه له‌كاتى خۆیدا ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شانمان پێویستبووه كردوومانه و ئۆكسجینهكهمان ناردووه”.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له كارگه‌ى ئۆكسجینى سلێمانى له‌باره‌ى ئه‌و كێشه‌یه و چۆنیه‌تى ئه‌و رووداوه له‌و لایه‌نه‌ى كه په‌یوه‌ندى به كارگه‌ى ههناردهكهرهوه هه‌یه به SNNى راگه‌یاند: “كاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆى چوارشه‌ممه 29ى تهمموز، نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ى 10 ته‌ن ئۆكسجینیان بۆ بنێرین، ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شێوازى داواكارییه‌كه هه‌میشه وایه كه 24 كاتژمێر پێش ته‌واوبوونى ئۆكسجینه‌كه داواى ده‌كه‌ن له ماوه‌ى 19 كاتژمێردا واته كاتژمێر 10:00ى به‌یانى پێنجشه‌ممه بۆمان ناردن، پێشتر هیچ داواكارییهكى تر‌ى به‌په‌له‌یان له ئێمه نه‌كردووه یان وتبێتیان ئۆكسجینمان كه‌مه”.
له‌باره‌ى هۆكارى هاورده‌كردنى ئۆكسجین له سلێمانییه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌وه ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵه ئه‌وان گێربهستیان له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه، چونكه ئێمه تواناى ئه‌وه‌مان هه‌یه ئۆكسجینى پاڵفته (پاك)ى شل به‌رهه‌مبهێنین به‌ڕێژه‌ى 99.9٪ كه ئه‌مه بۆ نه‌خۆشانى كۆرۆنا زۆر گرنگه، به‌ڵام كارگه‌ى ئۆكسجین له هه‌ولێر ئه‌و توانایه‌ى نییه هاوشێوه‌ى ئێمه به‌رهه‌مبهێنێت”.
له‌باره‌ى كاردانه‌وه‌كانى دواى رووداوه‌كه و له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا دواى رووداوه‌كه داوایانكردووه ئۆكسجینیان بۆ ره‌وانه بكرێت یان نا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێم په‌یوه‌ندیى به به‌رپرسانى كارگه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ى خه‌زانێكى تر‌ى ئۆكسجین له ته‌نیش خه‌زانى پێشوو ببه‌سترێت، ئێمه‌ش به‌مزووانه ده‌ستده‌كه‌ین به دروستكردنى ئه‌و خه‌زانه بۆیان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه”.
كۆمپانیاى (گۆڵف كرایۆ) كۆمپانیایه‌كى كه‌رتى تایبه‌ته هاوشانى كارگه‌ى ئۆكسجینى حكومى سلێمانى كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و گازه‌ى هه‌یه و تواناى به‌رهه‌مهێنانى 35 ته‌ن نایترۆجین و 15 ته‌ن ئۆكسجینى شلى هه‌یه رۆژانه، 20 نه‌خۆشخانه‌ى هه‌رێمى كوردستان له: سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، هه‌ولێر، كه‌لار، ڕانیه و سۆران و چه‌ند شوێنێكى تر پشت به به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌به‌ستن، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئۆكسجینى هاورده‌ى خوارو و ناوه‌ڕاستى عێراق كردووه و ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌ى ته‌نیا به‌شى ناوخۆى كوردستان ده‌كات.
كاتژمێر 4:00 بەرەبەیانی رۆژی 30ى تهمموز، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر كە تایبهتكراوە بە نەخۆشی كۆرۆنا ئۆكسجین نەماوە بە وتەی كەسوكاری ئەوانەی نەخۆشیان هەبووە لە نەخۆشخانەكە ، “چەندین كەس بەهۆی نەمانی ئۆكسجین گیانیان لەدەستداوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









