وەزارەتی شارەوانی پڕۆژەیەک بە دەستکەوتی ئەم کابینەیە دەزانێت کە چوار ساڵە تەواوبووە

پڕۆژەکەی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 2016 وە پڕۆژەی ستراتیژی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی سیروان و قەزای سەیدسادق لەسەر قەرزی درێژخایەنی وڵاتی ژاپۆن تەواوبووە، بەڵام لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، وەزارەتی شارەوانی تەواوكردنی ئەو پڕۆژەیە دەكاتە دەستكەوتی ئەم كابینەیە.
لە راپۆرتێكدا كە بەناوی پڕۆژەكانی وەزارەتی شارەوانی لە ماوەی ساڵێكی كاركردنی كابینەی نۆ بڵاویكردوەتەوە، ئاماژەی بە تەواوكردنی پڕۆژەی ستراتیژی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە كردووە كە بە بڕی 176 ملیۆن دۆلار بە قەرزی درێژخایەن لەلایەن ئاژانسی جایكای ژاپۆنی جێبەجێكراوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، ئەو پڕۆژەیەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لێوەدەكات كە گوایە لە ماوەی یەك ساڵی تەمەنی كابینەی نۆ جێبەجێكراوە هەمان ئەو پڕۆژەیە بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێكی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێم و (عەبدوڵا نەورۆڵی) پارێزگاری پێشووتری هەڵەبجە لە بەرواری 20ی تەمووزی 2016 لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا تەواوكردنی راگەیەندرا و خرایە خزمەتی هاووڵاتییانی سنوورەكە.
هەر بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە ماوەی تەمەنی دوو كابینەی حكومەتی هەرێم لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە تەنها ئەو پڕۆژە ستراتیژییە بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێكراوە، كە ئەو پڕۆژەیەش هێشتا بە كەموكورتییەوە تەواوكراوە و ئیدارەی هەڵەبجە لیژنەیەكیان بۆ وەرگرتنی پڕۆژەكە لە كۆمپانیای جێبەجێكار دیاریكردبوو، بەڵام وەزارەتی شارەوانی بە بێ گەڕانەوە بۆ ئەو لیژنەیە پڕۆژەكەی لە كۆمپانیای جێبەجێكار وەرگرتووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









