گۆڤارێکی ئەمریکی: ئەمریکا بیانوویەکی باشی بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی لە سوریا دۆزیوەتەوە

شەڕڤانێک کە پارێزگاری لە کێڵگەیەکی نەوت دەکات، وێنە ANF
SNN
گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئێستا و پێشووی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا بە وەبەرهێنانی لە سوریا بیانوویەکی باشی دۆزیوەتەوە بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی لە سوریا.
به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی ئه‌مه‌ریكا جەخت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دۆزینه‌وه‌ی بیانووی برسیكردنی ئه‌سه‌د له نه‌وتی ناوچه‌كانی دێرزوور و حه‌سه‌كه هه‌نگاوێكی زۆرباشی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا و پاراستنی کوردەکان (یەپەگە)، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی جێگره‌وه بۆ نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده، یه‌كێكی تره له گرفته‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كانیش تێچووێكی زۆری ده‌وێت و تا ئێستا نازانرێ چۆن ئه‌و كاره ده‌كرێت.
به‌رپرسێكی پێشووی ئیدارەی تره‌مپ به گۆڤاری فۆرێن پۆلسی راگه‌یاندووە: “له‌و بڕوایه‌دام كه وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه توانیان بیانووێكی زۆر گونجاو بدۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ رازی بكه‌ن به هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئەمریکا له سوریا و ره‌وانه‌كردنی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌و ئامانجه‌ی كه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌كه بكه‌ن، ئه‌مه‌یش هه‌واڵێكی زۆر دڵخۆشكه‌ره بۆ ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه نیگه‌رانبوون له كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانمان له سوریا و جێهێشتنی كورده‌كان به ته‌نیا و له ژێر هێرشی وێرانكه‌ری توركیادا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تاوه بۆ پاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی كێڵگه‌كانی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی سوریا بیرۆكه‌یه‌كی ورد و ژیرانه بوو، ئێستاش ئه‌م كێڵگانه ده‌توانرێ ستراتیجێكی وردیان له‌سه‌ر بنیات بنرێت، چونكه هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌سه‌د ره‌وانه ده‌كرێ، له‌وێ له پاڵاوگه‌كانی ژێر ده‌ستی رژێم ده‌پاڵێورێت و سووته‌مه‌نی ناوخۆی لێ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بازاڕێكی جێگره‌وه بۆ نه‌وتی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده بدۆزێته‌وه و وه‌به‌رهێنانی تێدا بكات، ئه‌وا به ته‌واوی رژێمی دیمه‌شق تووشی گرفتی گه‌وره ده‌كات و برسی ده‌بێ و بێ سووته‌مه‌نی ده‌مێنێته‌وه.
گۆڤارەکە ئەوەشی نوسیوە: هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه توركیای زۆر نیگه‌ران كردووه، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نه‌وت كه له رۆژانی رابردوو له نێوان ئیدارەی رۆژئاوا و كۆمپانیانی ده‌لتا كریسێنت ئینێرجی واژوو كرا، دواتر سه‌ربكێشێ بۆ بەرەوپێشبردنی خواسته سیاسییه‌كانی كورد له باكووری سوریا، به‌ڵام پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌م ئاراسته‌یه هه‌نگاو بنێ، چونكه به گرتنه‌به‌ری ئه‌م ستراتیجه بێ جه‌نگ و ماندووبوون ده‌توانێ گورزی گه‌وره له رژێمی دیمه‌شق بدات.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









