“شاندەکەی عێراق بۆ رێگریکردن لە کاری قاچاغ نەهاتوونەتە مەرزی باشماخ”

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە هاتنی شاندێكی عێراقی دەكەن بۆ مەرزی باشماخ بە مەبەستی رێگریكرد لە كاری قاچاخچێتی دوورن لە راستییەوە، بەڵكو تەنیا تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم و پاسەوانی سنوور هاتونەتە مەرزەکە بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان.
لیوا مەریزان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی راگەیاند: ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی عێراقی هاتوونەتە مەرزی باشماخ بۆ ئەوەی رێگری لە كاری قاچاخچێتی لە مەرزەكە بكەن، دوورە لە راستییەوە، چونكە ئێمە رێگە بەو كارە نادەین تا حكومەتی عێراق بێت رێگری لێ بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی ئەمڕۆ هاتووەتە مەرزی باشماخ شاندێك بوون لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم و چەند ئەفسەرێكی پاسەوانی سنوور كە لە هەولێر دەوام دەكەن، ئەوەش بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی كاركردنی ئەفسەر و كارمەندانی بەشە جیاوازەكانی ناو مەرزی باشماخ و چۆنیەتی راپەڕاندنی کارەکانی هاووڵاتییان و بازرگانان.
وتەكانی سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ لە بەشێك لە دەزگاکانی راگەیاندن ئەوە بڵاوكرایەوە كە گوایە تیمێكی حكومەتی عێراقی هاتوونەتە مەرزی باشماخ و رێگری لە قاچاخچێتی دەكەن لە مەرزەكەدا و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەك لە بارهەڵگرانی ئێرانی لە دیوی ئێران وەستاون و لە ترسی ئەو تیمەی عێراق ناوێرن بێنە خاكی هەرێم.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









