بانكى خوێنى سلێمانى: ئاماده‌ین پلازماى نه‌خۆشانى چاكبووهوهى كۆرۆنا بۆ هه‌ولێر بنێرین

به‌خشینى پلازماى خوێن له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
له سلێمانى تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 550 نه‌خۆشى چاكبووهوهى كۆرۆنا پلازمایان به‌خشیووه‌ته بانكى خوێن و توانراوه بۆ زیاتر له 900 تووشبووى كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت، به‌ڕێوبه‌رى تیمى به‌خشینى پلازما له بانكى خوێنى سلێمانی ده‌ڵێت: “ئاماده‌ین پلازما بۆ نه‌خۆشه‌كانى هه‌ولێر دابینبكه‌ین، چونكه ئێستا ژماره‌ى تووشبوون له سلێمانى كه‌مه و چاكبوونه‌وه زیاتره”.
جه‌بار محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى تیمى به‌خشینى پلازما له بانكى خوێنى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “دۆخى كۆرۆنا له سلێمانى له كۆنترۆڵ دایه و رۆژانه ژماره‌ى چاكبوونه‌وه زیاد ده‌كات ئه‌وانه‌شى كه چاكده‌بنه‌وه زۆربه‌یان دێن بۆ به‌خشینى پلازما، بۆیه له ئێستادا بانكى خوێن خاوه‌نى رێژه‌یه‌كى زۆره له پلازما و زۆرجار پلازما ده‌ده‌ین به نه‌خۆشخانه‌كانى دیكه جگه له‌و نهخۆشخانانهشى كه تووشبووانى كۆرۆناى لێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
وتیشى: “له سلێمانى تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 550 كه‌س پاش چاكبوونه‌وه‌یان له ڤایرۆسى كۆرۆنا پلازمایان به‌خشیووه‌ته بانكى خوێن و توانراوه بۆ زیاتر له 900 تووشبووى كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و سوودى لێ وه‌ربگیرێت”.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئاماده‌ن پلازما ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر بكه‌ن؟ جه‌بار محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌یوه‌ندیمان به بانكى خوێنى هه‌ولێره‌وه كرد، ئاماده‌یمان ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژێر رێنماییه ته‌ندروستیه‌كاندا پلازما بۆ تووشبووانى كۆرۆنا بنێرین، له ئێستا چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ته‌ندروستى هه‌ولێرین بۆ ئه‌وه‌ى پلازماى خوێنیان بۆ هه‌نارده بكه‌ین”.
به‌ڕێوبه‌رى تیمى به‌خشینى پلازما له بانكى خوێنى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: “ئێمه پلازماى پێویستمان له به‌رده‌ستدا هه‌یه و ئه‌گه‌ر داوامان لێ بكرێت ئه‌وا ده‌توانین به‌شى زیاتر له 60 نه‌خۆش پلازما ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بكه‌ین له ئێستادا”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









