شه‌ش كه‌س له ئاودا خنكاون دواهه‌مینیشیان ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا شه‌ش كه‌س له ئاودا خنكاون كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون، دواههمینشیان گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵانه و ماوه‌ى سێ رۆژه ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزاوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ فرۆكه‌یان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى به دوایدا بگه‌ڕێت.
ئیبراهیم محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: به‌پێى ئاماره‌كان ته‌نها له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا له سنوورى گه‌رمیان له رووبار‌و گۆم و چه‌مه‌كاندا شه‌ش هاووڵاتى خنكاون كه دواهه‌مینیان گه‌نجێكى دانیشتووى شارى كه‌لاره ماوه‌ى سێ رۆژه له رووبار‌ى سیروان خنكاوه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشى “هه‌رچه‌نده گرفتى تیم و ئامێریان نییه، به‌ڵام له زۆربه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه تووشى گرفتى دره‌نگ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان ده‌بن به تایبه‌تى له رووبار‌ى سیروان ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆرى ئاوه‌كه و به‌رده‌وام رۆیشتنیهتى هه‌روه‌ها ساردى ئاوه‌كه‌ش وا ده‌كات دواى چوار ڕۆژ ته‌رمه‌كه بێته سه‌ره‌وه”.
زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له ئاودا خنكاون گه‌نجن و هۆكاره‌كه‌شى گه‌شت و سه‌یران و مه‌له‌كردن بووه. ئه‌و گه‌نجه‌ى ماوه‌ى سێ رۆژه خنكاوه له ناوچه‌ى قوله‌سوتاو له نزیك شارى كه‌لار ناوى “محه‌مه‌د جه‌لال”ه و ته‌مه‌نى 20 ساڵه، ئه‌مڕۆ هێلیكۆپته‌ر له سلێمانییه‌وه ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









