وەزارەتی دارایی تەنیا لەمشەودا دوو بڕیاری بۆ دابەشكردنی مووچە دەركرد

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لەكاتی دبەشكردنی مووچەی مانگی شوبات حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو كە لێبڕینی ڕێژەی لە %21ی مووچەی فەرمانبەران تەنها بۆ یەك مانگ كاری پێدەكرێت، بەڵام گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی داوایان لە یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە وەزارەتە جیاوازەكان كردووە لیستی مووچەیان بە لێبڕینی لە%21 هاوشێوەی مانگی پێشوو بۆ بنێرن، بەڵام هەر ئەمشەو وەزارەتی دارایی پەشیمان بووەتەوە لەو بڕیارەی دەریكردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێكی سەر بە وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەلايەن گەنجینەی 2ی سەر بە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم داوا لە بەرپرسی یەكە ژمێریارییەكان كراوە كە لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان بە لێبڕینی لە%21 بۆ فەرمانبەران و لێبڕینی لە %50 بۆ پلە تایبەتەكان بۆ بنێرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوابەدوای ئەو بڕیارە، هەر ئەمشەو ئاگاداركراینەوە بە ڕاگرتنی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 3ی 2020 بەبڕینی رێژەی 50٪ و 21٪ تاكو دەركردنی بڕیار لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و داوایان لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە جارێ ناردنی لیستی مووچە ڕابگرن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوو دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە و ڕیزبەندی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری وەزارەت و دەستەكان هاوشێوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەبێت و یەكەم وەزارەت كە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی تەندروستی دەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









