
SNN-مەودا مستەفا
ئەمڕۆ بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر دژی چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو هاوکارییەی کە بۆ نەخۆشخانەکە نێردراوە گردبوونەوە و دەڵێن: “ئەو پارەیەی کە نێردراوە تەنیا بەسەر کادیرە حیزبییەکاندا دابەشکراوە”.
سەروەر عوسمان كارمەندی بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری بە SNNی راگەیاند: ماوەی 24 كاتژمێر دەدەینە بەرێوبەری تەندروستی هەولێر بۆئەوەی ئەو جیاوازییەی كەوا كراوە لەلایەن بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری چارەسەری بكات، چونكە ناكرێت لێرە 500 كارمەند كار دەكەن تەنها 100 كارمەند پاداشت وەربگرن لەو 100 كەسەش تەنیا چەند كەسێك شایستەی ئەوەن كە ئەو پارەیان وەرگرتووە، بۆیە ناكرێت چیتر بێدەنگبین و مافمان پێشێلبكرێت.

لای خۆشیەوە لوقمان وەردی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : كارمەندانی تەندروستی دەبێت رێزیان لێبگیردرێت و ئێستا ئەوان بۆ ئەم دۆخە پێشمەرگەئاسا گیانفیدان و دەبێت پەیكەریان بۆ دروست بكرێت نەوەكو جیاكاری لە نێوانیاندا بكرێت، هەربۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە مافە رەواكانیان دەكەین.

کارمەندانی نەخۆشخانەی رزگاری هەڕەشەی بایکۆتکردنی دەوام دەکەن ئەگەر هاتوو لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو پارەیە بەشێوەی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم کارمەندەکان دابەش نەکرێت.

لەکاتی گردبوونەوەکەدا، د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر چووە لای کارمەندەکان و داوای لێکردن کە بچنەوە ناو نەخۆشخانەکە و لە ژوورەوە گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان.
راشیگەیاند: لیستی دیکەی هاوکاری بۆ کارمەندانی تەندروستی دەبێت و هەموویان سوودمەند دەبن.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









