شوێنگرەوەی سۆران عومەری پەرلەمانتار لەلایەن SNN وە ئاشکرا دەکرێت

سۆران عومهر، ئهندامى فراكسیۆنى كۆمهڵ له پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی باس لە جێگرەی سۆران عومەر ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمان دەكات لە فراكسیۆنی كۆمەڵ و ئەوەدەخاتەڕوو بە گوێرەی ریزبەندی كۆمیسیۆن كەسێك دەستنیشان دەكەین كە دەبێتەوە جێگرەی سۆران عومەر، بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN یش ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵ شوێنی سۆران عومەر دەگرێتەوە.
عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوابەدوای پەسەنكردنی دەستلەكاركێشانەوەی (سۆران عومەر) ئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنەكەمان، شێوازی جێگرتنەوەی ئەو ئەندامەمان لەڕێگەی كۆمیسیۆنەوە دەبێت، كە لەكاتی هەڵبژاردنەكان بە گوێرەی ریزبەندی ناویان لە كۆمیسیۆن تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ڕیزبەندییەكە، لە دوای سۆران عومەر، (مەروان گەڵاڵی) دێت بەڵام ناوبراو خانەنشین بووە و ئامادە نییە جارێكی دیكە ببێتەوە بە پەرلەمانتار، دوابەدوای ئەویش (عومەر گوڵپی) بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كۆمەڵایەتی سلێمانی دێت و دای ئەویش (كامەران بابان زادە) ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی دێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ئەوەشی روونكردەوە، بە گوێرەی یاسا دەبێت ئەو كاندیدانە كۆمیسیۆن ئاگادار بكەنەوە كە ئامادەن ببنە ئەندامی پەرلەمان، ئەگەر كەسی یەكەم ئامادە نەبوو ئەوا ماف بەكەسی دووەم دەرێت بەهەمان شێوە تا ئەوەی كەسێك ڕەزامەند دەبێت ببێتە جێگرەی (سۆران عومەر) پاشان كۆمسیۆن ناوەكەی ئاراستەی فراكسیۆنەكەی ئێمەی دەكات و ئێمەش پەسەندی دەكەین و دواتر دەینێرین بۆ دەستەی سەرۆكایەتی بۆ وەرگرتنی متمانە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە SNNدراون، بەهۆی ئەوەی مەروان گەڵاڵی ئامادەیی خۆی دەرنەبڕیوە بۆ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و هاوكات بەهۆی ئەوەی (عومەر گوڵپی) پۆستی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كۆمەڵایەتی بەڕێوەدەبات و كۆمەڵ داوای لێدەكات لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، دواجار ڕێگە بە (كامەران بابان زادە) ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ دەدرێت جێگەی سۆران عومەر بگرێتەوە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە ناوهێنانی هاوژین عومەر ڕاوێژكار لەسەرۆكایەتی كۆماری عێراق، وەك جێگرەی (سۆران عومەر) بە گوێرەی ڕیزبەندی كۆمیسیۆن دەكەوێتە دوای ( كامەران بابان زادە) كۆمەڵی ئیسلامیش نایەوێت ئەو پۆستەی لەدەستبدات.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









