“هەر وڵاتێک بیەوێت حکومڕانیەکی تەندروست جێبەجێ بکات بە بنەمای لامەرکەزی کاردەکات”

شارى سلێمانى
هەڵشۆ عەبدولفەتاح-ئەندامی پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند، “هەر وڵاتێک بیەوێت حکومڕانیەکی تەندروست جێبەجێ بکات دەبێت بە سیستەمی لامەرکەزی کاربکات”.
ئەو ئەندامەی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن، بە SNNی راگەیاندووە، “لامەرکەزیەت یەکێکە لە بنەماکانى بەڕێوەبردن کە لە دونیاى ئێستادا کارى پێدەکرێت، هەر وڵاتێک بیەوێت حوکمڕانیەکى تەندروست جێبەجێ بکات، بە کەمترین کات و کەمترین تێچوو بتوانێت لە ئاست وەڵامدانەوەى داخوازى هاوڵاتیاندا بێت بە بنەماى لامەرکەزى کار دەکات”.
وتیشى، “لە هەرێمى کوردستان کۆمەڵێک یاسا هەیە کە بە ئامانجى جێبەجێ کردنى سیستمى لامەرکەزى دەرکراون، لەسەرووى هەموو ئەو یاسایانەوە یاساى ژمارەى 3ى ئەنجومەنى پارێزگاکانە کە لە ساڵى 2009 دا لە پەرلەمانى کوردستان پەسەند کراوە و ساڵى 2014 کارى پێکراوە، ئەم یاسایە بەو ئامانجە ئامادەکراوە کە پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرە گشتیەکان بتوانن کار بە کۆمەڵێک دەسەڵات بکەن بەبێ گەڕانەوەیان بۆ مەرکەز.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو یاسانەی کە هەن کێشە و کەموکورتیان تێدایە، لامەرکەزیەی بەشێوەیەکی باش و کاریگەر تیایاندا جێبەجێ ناکرێت، بۆیە پێویستمان بەوەیە کە ئەو یاسانە هەموار بکرێنەوە تاوەکو ئاستى ئەوەى بتوانرێت کۆمەڵێک یاساى گشتگیرى و پتەو پەسەند بکرێت و لە پەرلەمانى کوردستان دەنگى لەسەر بدرێت”.
وتیشی، “ئێمە پشتگیرى لامەرکەزى دەکەین و لە ماوەى رابردووشدا چەندین ڕاپرسیمان لەو بوارەدا لە سەرجەم پارێزگا و شارەکانى هەرێم ئەنجامداوە، بەڵام بەهیوام پرسى لامەرکەزى فراوانکردنى کاردانەوە و کەسپى حزبى و تاکە کەسى نەبێت، پرۆژەیەکە شایانى دەستخۆشیە، پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان گرنگى پێبدات و پەسەندى بکات”.
پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردن نزیکەى 10 ساڵە کار بۆ ئەوە دەکات سیستمى لامەرکەزى بۆ پارێزگاکان جێبەجێ بکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









