
وێنە؛ SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچەكانیان، ئەمڕۆ سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانە گشتییەكانی قەزای شارەزوور و سەیدسادق دەرگای نەخۆشخانەكانیان داخست و رۆشتنەوە ماڵەوە، هیچ حاڵەتێكی كتوپڕیش نابینن.
كەمال ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە SNNی راگەیاند: بەهۆی دابەشنەكردنی ئەو وادەیەی كە بەڵێندرابوو مووچەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دابەشبكرێت، هاوكات دیارینەكردنی هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەكانیان، لە ئێستادا سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە سەرجەم بەشە جیاوازەكانی نەخۆشخانە مانگرتنیان راگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا نەخۆشخانەكە بەڕووی نەخۆشانی سنوورەكە داخراوە و لە بەشی فریاكەوتنیش هیچ حاڵەتێكی كتوپڕ نابیندرێت، هەروەها مانگرتن و بایكۆتكردنی دەوام لە لایەن پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەردەوامی دەبێت تا ئەو كاتەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.
هەر بە هەمان هۆ لە قەزای سەیدسادقیش پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەتی حاجی مشیر بایكۆتی دەوامیان كردووە، داواكارن حكومەت مووچەكانیان دابەشبكات و كۆتایی بەم دۆخە خراپەی مووچەخۆران بهێنێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









