
SNN
دەسەڵاتدارانی ئێران دوو هاووڵاتییان بە 10 ساڵ زیندانیکردن بۆ هەر یەکێکیان سزا دا کە هەردووکیان تۆمەتی ئەوەیان خراوەتە پاڵ کاری سیخوڕییان بۆ وڵاتێکی بێگانە کردووە.
غولام حسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند “ئەو دوو تۆمەتبارە یەکێکیان سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل و ئەڵمانیا کردووە، ئەویتریان بۆ بەرژەوەندی بەریتانیا کاری کردووە”.
ئیسماعیلی وتیشی: “تۆمەتبارێکیان ناوی (مەسعود مساحب)ە و سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی ئێرانی – نەمساوییە و کاری بۆ بەرژەوەندیی ئیسرائیل و ئەڵمانیا کردووە”.
وتیشی: “مەسعود زانیاریی ئاشکرا کردووە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و ئەوەی زانیوێتی لەوبارەیەوە بە حکومەتی ئیسرائیلی گەیاندووە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد “تۆمەتباری دووەم ناوی شەهرام شیرخانییە و زانیاریی لەسەر دامەزراوە زانستی و بانکییەکان کۆکردۆتەوە و هەوڵی داوە نهێنییەکانی وەزارەتی بەرگری بگوازێتەوە بۆ بەریتانیا”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









