
SNN
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تا کۆتایی ئەم مانگە هەموو رێکارەکانی دەرهێنانی نەوت و گاز لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستپێدەکات، یۆنانیش داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی یەکێتی ئەوروپا دەکات.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: “تورکیا مافی خۆیەتی بەردەوام بێت لە گەڕان بەدوای سەرچاوە سرووشتییەکان لەو شوێنانەی کە سنووری خۆیەتی، بۆیە تا کۆتایی ئەم مانگە هەموو رێکارەکانی دەرهێنانی نەوت و گاز لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تەواو دەبێت”.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد: هەوڵ و لێدوانەکانی وڵاتان لەسەر مافی تورکیا ئێمە ناوەستێنێت و پێشتر چۆن دەستبە کارەکان کراوە ئێستاش بەردەوامین”.
هاوکات نوسینگەی کیوریاکوس میتسوتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە راگەیەندراوێکدا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی یەکێتی ئەوروپا دەکات لەسەر هەوڵەکانی تورکیا و دەڵێت “پێویستە جیهان دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی تورکیا راگرێت”.
تورکیا دەستیکردووە بە گەڕان و دەرهێنانی نەوت و گاز لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست و یۆنانیش ئەو سنوورانە بە سنووری وڵاتەکەی دەزانێت، لەگەڵ ناردنی هێزی سەربازی تورکی بۆ لیبیا و رێکەوتنی لەگەڵ گروپێکی لیبیدا سەبارەت بە سنووری ئاوی لە دەریای ناوەڕاست، تورکیا جوڵە و هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت و گاز لە دەریای ناوەراست چڕترکردووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









