
SNN
دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا ئامادەبوونی پێکوتەی دژ بە کۆرۆنای بۆ بەکارهێنان راگەیاند، بریکاری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند لە پەیوەندیداین لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق بۆ بەدەستهێنانی ئەو پێکوتەیە.
حازم جومەیلی، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ چوار گەورە کۆمپانیای جیهانی و پێشکەوتووی ئەمریکا، بەریتانیا، رووسیا و چین لە پەیوەندیدایە، کە هەوڵی بەرهەمهێنانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد “لەگەڵ ماکسیم ماکسیمۆڤ، باڵوێزی رووسیا لە بەغدا کۆبووینەوە سەبارەت بە پێکوتەی کۆرۆنا و لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی بزانین کەی تۆماردەکرێت و بەرهەمدەهێندرێ، لە ئەگەری ئەوەی بسەلمێندرێ پێکوتەیەکی کاریگەرە، بۆ نەخۆشخانەکانی عێراق دابینی دەکەین”.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی پێکوتەی کۆرۆنای پەسەندکردووە و کچەکەی خۆیشی پێکوتەکەی پێدراوە.
داواشی لە میخائیل مۆراشکۆ وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی کرد وردەکاریی پێکوتەکە رابگەیەنێت و دووپاتیکردەوە کە هەموو قۆناغەکانی پشکنینی بڕیوە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: پێکوتەکە لەلایەن پەیمانگای گامالەیا-ی رووسییەوە پەرەیپێدراوە، ئەوەش دوای دوو مانگ لە تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









