لەهەڵەبجەوە پلازمای خوێن بۆ تووشبووانی كۆرۆنای هەولێر دەنێردرێت

بەخشینی پلازمای خوێن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی و بەهاناوەچوونی تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر، هەڵمەتی بەخشینی خوێن و ناردنی پلازمای خوێن بۆ تووشبووانی كۆرۆنا لە هەڵەبجەوە بەرەو هەولێر رەوانە دەكرێت، سەرپەرشتیاری هەڵمەتەكەش دەڵێت” ئەو پلازمایەی بۆ هەولێری دەنێرین بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی فریاكەوتی تەندروستی دەبێت.
حەسەن شێخ جەمال بەرزنجی، سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بەخشینی خوێن و پلازما لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی بەهاناوەچوونی تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر و هاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی، وەك ئەركێكی نیشتیمانی وهەستكردن بە بەرپرسیارێتی بەهەمانگی لەگەڵ ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش هەڵمەتێكی خوێن بەخشین و پلازمامان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ڕاگەیاندووە لە سبەینێوە دەستبەوەرگرتنی خوێن و پلازمای خوێن دەكەین خۆشبەختانەش ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان ئامادەیی خۆیان بۆ بەخشینی خوێن و پلازما دەربڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەرەكیمان لەمكارە رزگاركردنی گیانی تووشبووانی كۆرۆنایە لە هەر شوێنێكی كوردستان بێت بەڵام لە ئێستادا لە پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان زیاتر تووشی كۆرۆنا دەبن و نەخۆشەكانی ئەوێش زیاتر پێویستییان بە پلازمای خوێن هەیە، بۆیە لە بانكی خوێنی هەڵەبجە خوێن لە هاووڵاتییان وەردەگرین.
سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بەخشینی خوێن و پلازما ئەوەشی روونكردەوە، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەماهەنگیمان هەیە بۆ گواستنەوەی پلازمای خوێن لە هەڵەبجەوە بۆ شاری هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی تایبەتی بۆ ئەومەبەستە دابینكردووە هیچ گرفتێكمان نابێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









