لە مەرزەكانی پارێزگای هەڵەبجەوە بە بڕی 690 ملیۆن دۆلار زیاد لە یەك ملیۆن تەن كاڵا هاوردەكراوە

مەرزی شۆشمێ - فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبەراورد بە ساڵی رابردوو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران لە پارێزگای هەڵەبجە و كرماشان ڕووی لە زیادبوون كردووە و تەنها لەماوەی چوارمانگی ڕابردووی ئەمساڵدا بە بڕی 690 ملیۆن دۆلار بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن و 340 هەزار تەن كاڵاو شمەك هاودەی هەرێم كراوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای كرماشان بڵاویكردوەتەوە و وێنەیەكی لای SNNە ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو كاڵایە و بەهاكەی كە لە ماوەی ئەو چوار مانگە هاوردەكراوە، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوو، لە ڕووی بەهاوە 33٪ بەرزبووەتەوە، بەجۆرێك تەنها لەماوەی چوارمانگی ئەمساڵدا لە مەرزی پشتەوە بەبڕی 226 هەزار تەن و بەبەهای 115 ملیۆن دۆلار كاڵا و شمەك هاوردەی هەرێم كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە دەروازەی شۆشمی لەماوەی چوارمانگی ڕابردوودا 124 هەزار تەن كاڵا بەبەهای 13 ملیۆن دۆلار لە پارێزگای كرماشانەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە، ئەو كاڵایانەش كە هەناردەكراون بریتی بوون لە تەماتە، دۆشاوی تەماتە، پەنیر و ئامێری فێنككەرەوە و ڕۆنی پیشەسازی.
هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی پارێزگای كرماشان، بە گشتی لە چوار مانگی ڕابردوودا بەبڕی 690 ملیۆن دۆلار یەك ملیۆن و 340 هەزار تەن كاڵا لە مەرزەكانی پارێزگای كرماشان و هەرێمی كوردستان هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە و لە تەواوی ساڵی ڕابردووشدا بە بڕی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار كاڵا و شمەك لە كرماشانەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









