عێراق ڕای خۆی دەربارەی ڤاکسینە رووسییەکەی کۆرۆنا ئاشکرا کرد

ڤاکسینی Sputnik V
SNN
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق جەختیکردەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لێکۆڵینەوە لە ڤاکسینە رووسییەکە دەکات، بۆ دڵنیابوون لە گرەنتی و چالاکی پێکوتە نوێیەکە لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا.
حازم جومەیلی بریکاری وەزیری تەندروستیی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، “لایەنە هونەرییەکان لە وەزارەتی تەندروستیی و بەهەماهەنگیکردن لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لێکۆڵینەوە لە گرەنتی و چالاکی ڤاکسینە نوێیە روقسیەکە دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “تائێستا زانیارییەکان لەبارەی ڤاکسینە نوێیەکە تەواونەبووە و نەگەیشتووەتە کۆتایی.”
ئەوەشی ئاشکراکرد، “وەزارەتی تەندروستیی بۆی نییە هیچ ڤاکسینێک بەکاربهێنێت تا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دانی پێدانەنێت، چونکە رێککەوتن و هاوکاریکردنی یەکتری و هەماهەنگی لەنێوانماندا هەیە.”
ئەوەشی روونکردەوە، “وەزارەتی تەندروستیی لەپەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەدواداچوونی وردەکارییەکانی ئەم بابەتە”، وتیشی، “لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تەندروستیی رووسیا لەسەر وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست و ئامادەکاری پێشوەختە لەسەر ڤاکسینەکە، ئەم رێوشوێنانە لەگەڵ هەموو ڤاکسینە نوێیەکان دەگیرێتەبەر لەپێناو دڵنیابوون لە سەلامەتی و چالاکی ڤاکسینەکە.”
رۆژی سێشەمەی رابردوو، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، “رێکخراوەکە و دەسەڵاتدارانی رووسیا پرۆسەی ئامادەکاری و متمانەپێدان تاوتوێدەکەن لەسەر ڤاکسینە نوێیەکەی رووسیا”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









