“له‌هه‌ولێر نه‌خۆشی-كۆرۆنایان وه‌رگرتووه ده‌فته‌رێكیان پێ خه‌واندوون له‌نه‌خۆشخانه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت “

هێرش سەلیم
SNN
دکتۆر هێرش سەلیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: ” ئێستا بارودۆخی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌كۆرۆنا له‌سنووری پارێزگای سلێمانی له‌بارێكی جێگیر و سه‌قامگیردایه “
سه‌باره‌ت به‌دیاریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه بۆ تووشبووانی كۆرۆنا هێرش سەلیم ده‌ڵێت :” من وه‌كو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی سلێمانی ئه‌مجۆره بڕیاره سه‌رله‌به‌ری ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه و به بڕیارێكی نازانستی و نامه‌نتقی و نا عه‌قڵانی ده‌زانم، هاوڕێكانیشم ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون ڕه‌تی ئه‌م بڕیاره‌ی نرخه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بڕواناكه‌م له‌سنووری پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێبكرێت چونكه تا ئێستا یه‌ك نه‌خۆشی كۆرۆنا نه‌چۆته نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت له‌سلێمانی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كانی ئێمه توانای سێ ئه‌وه‌نده‌ی تر نه‌خۆشییان هه‌یه. ده‌شڵێت” ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌یكات بانێكه‌و دوو هه‌وا-یه، هه‌روه‌ها “بڕیاره‌كه دانه به‌رچه‌قۆی ملی نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت “هه‌ندێك له‌نه‌خۆشخانه‌كان له‌هه‌ولێر نه‌خۆشی-كۆرۆنایان وه‌رگرتووه ده‌فته‌رێكیان پێ خه‌واندوون له‌نه‌خۆشخانه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕایگه‌یاند :” هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا پێشبینیمان كرد دۆخی كۆرۆنا له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌به‌ره‌و ڕوومان بوویه‌وه هه‌تا دوای جه‌ژنیش به‌دڵنیاییه‌وه، ئاماره‌كان ڕوو لهخاوبوونهوه بوون به‌ئاراسته‌ی سه‌قامگیری بارودۆخه‌كه‌وه ده‌توانم بڵێم ئێستا بارودۆخی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌كۆرۆنا له‌سنووری پارێزگای سلێمانی له‌بارێكی جێگیر و سه‌قامگیردایه وهكێرڤی تووشبوون به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌ر له‌جه‌ژن ڕووی له‌دابه‌زین كردووه له‌ڕوژانی جه‌ژنیش و دوای جه‌ژنیش هه‌روه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه ناو به‌ناو ڕۆژانێك هه‌بێت حاڵه‌ته‌كان هه‌ندێك زیاتربن له ڕۆژانی تر به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كهكێرڤی تووشبوون و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ستنیشانكردن ڕوو له‌كه‌می كردووه له‌پارێزگای سلێمانی ئه‌مه هه‌م له جێی پێشبینییه‌كانی ئێمه بوو، هه‌م مایه‌ی دڵخۆشیشه بۆ ئێمه كهئاماری مردن و گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مه‌راسیمی جه‌ژنی قوربان چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌پارێزگای سلێمانی؟ د.هێرش سه‌لیم وتی ” به‌وپێیه‌ی كه یانزه ڕۆژ به‌سه‌ر جه‌ژنی قوربان تێپه‌ڕیووه‌و ئاماره‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدانییه بۆ ئه‌وه‌ی كه تا ئه‌م ساته‌ش به‌رزبوونه‌وه به‌خۆوه ببینێت، ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌و شێوه نزمه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه، خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی ئێمه تێبینیمان كرد له‌سنووری پارێزگای سلێمانی جه‌ژن وه‌كو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان نه‌بوو هاووڵاتییان پابه‌ند بوون و تێكه‌ڵاویی كه‌متربوو، بۆیه ئه‌مانه وایكرد ئاماره‌كان تائه‌م ساته‌ش وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه.”
ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا؟ د.هێرش سه‌ید سه‌لیم ده‌ڵێت :” ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ده‌ركراوه بڕیارێكی زۆر “نامه‌نتیقی و نازانستییه نازانم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌ركراوه! به‌ڵام ئه‌مه به‌ڕاستی به‌لاڕێدابردنی خزمه‌تی گشتییه به‌ئاراسته‌ی قازانج بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌هیچ خزمه‌تێك نهبهبواری زانستی و به‌بواری ته‌ندروستی ئه‌و خه‌ڵكه ناكات بگره جیاوازیه‌كی چینایه‌تی دروست ده‌بێت له‌نێوان دوو چیندا كه هه‌ردوولا لێی زیانمه‌ندده‌بن.”
د.هێرش سه‌لیم پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به‌وه هێنایه‌وه كه” ئه‌م بڕیاره دانه به‌رچه‌قۆی ملی نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، واته خزمه‌تگوزاریه‌ك كه گشتییه و پێویست ده‌كات بۆ هه‌موو نه‌خۆشێك فه‌راهه‌م بكرێت و هه‌موو نه‌خۆشێك وه‌كو یه‌ك سوودی لێ ببینێت به‌ڵام دێن خه‌ڵك جیاده‌كه‌نه‌وه تا بچن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت.”
د.هێرش سه‌لیم زیاتر وتی” بڕیاره‌كه كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشخانه‌ی تری تایبه‌ت جگه له‌وانه‌ی كه حكومین، هه‌ندێك له‌نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كان له‌هه‌ولێر نه‌خۆشی كۆرۆنا-یان وه‌رگرتووه ده‌فته‌رێكیان پێ خه‌واندوون له‌نه‌خۆشخانه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت له‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌ڵام ئه‌مه به‌ڕاستی خۆی له خۆیدا كاره‌ساته هیوادارم خه‌ڵك نه‌چێته ژێرباری ئه‌وه‌ی كه‌بۆ چاره‌سه‌ر ڕوو بكاته كه‌رتی تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه حكومه‌ت مولزه‌مه كه‌خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ هه‌موو كه‌سێك وه‌كو یه‌ك دابین بكات.”
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌شڵێت” وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌دانانی نرخی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا هیچ پرسێكی به ئێمه نه‌كردووه و ڕاوێژی به‌هیچ كه‌سێك نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی كه ده‌یكات بانێكه‌و دوو هه‌وا-یه، چونكه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆشیاری داوه‌ته تاقیگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌كه‌ن به حساب ئه‌مه په‌یوه‌سته به ئه‌منی قه‌ومییه‌وه، ده‌بێت تاقیگه‌كان “مواسه‌فاتی” تایبه‌تیان هه‌بێت ئێستا خێره دێت نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان ده‌كات به شوێنی وه‌رگرتنی نه‌خۆشی كۆرۆنا؟! دوو شتی زۆر له‌یه‌ك جیاوازن! وه ئه‌مه به‌ڕاستی هه‌ڵكردنی ئاڵای سپی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت به‌وه‌ی كه ده‌ریده‌خات ئێمه ده‌ره‌قه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا نایه‌ین وه ئه‌مه ته‌سلیم ده‌كه‌ین به قه‌ده‌رێكی نادیار بۆ كه‌رتی تایبه‌ت به ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵك چی لێده‌كه‌ن باوا لێبكه‌ن، ئه‌مه به خواردنی مافی گشتی هه‌موو هاووڵاتییان داده‌نێم.”
له‌به‌شێكی تری وتووێژه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، د.هێرش سه‌لیم ئه‌وه‌شی وت” له بنه‌ڕه‌تدا خزمه‌تگوزاری كۆرۆنا له‌هه‌موو دنیادا تا ئێستا نه‌مانزانیووه كه به‌پاره بێت، له وڵاتانی ده‌ره‌وه خه‌ڵك دڵنیایی ته‌ندروستی هه‌یه یاخود خه‌ڵكانێك كه تووشی ڤایرۆس كۆرۆنا ده‌بن ده‌نێردرێنه ماڵه‌وه و موچه‌كانیشیان بۆ سه‌رف ده‌كرێت، ئه‌مه له هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیادا نه‌بووه كهپهتایهكی گشتی وه‌كو كارهسانتێكی سروشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت خه‌ڵك بچێت پاره سه‌رف بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌و ئافاته ڕزگاری بێت، ئه‌مه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته، ئه‌ركی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانیه‌كانه كه‌خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئه‌مجۆره نه‌خۆشیانه دابین بكه‌ن، من خۆم وه‌كو كه‌سی دژی هه‌موو جۆره بڕیارێكم به‌تایبه‌تی به ئاراسته‌ی ئیستغلال كردنی نه‌خۆش.”
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كان له‌سنووری بهڕێوهبهرایهتیهكهتان جێبه‌جێده‌كرێت؟ د.هێرش سه‌ید سه‌لیم ڕایده‌گه‌یه‌نێت” باوه‌ڕناكه‌م جێبه‌جێبكرێت، چونكه ئێستا توانای سه‌نته‌ره‌كانی ئێمه كه‌تایبه‌تن به ڤایرۆسی كۆرۆنا سێ هێنده‌ی تر هه‌ڵده‌گرێت، له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات هیچ نه‌خۆشێك بۆ چاره‌سه‌ر ڕووبكاته نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









