
مەرزی پشتە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی دروستکردنی كێشە و گرفت بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەلایەن كۆپانیایەك كە بە وتەی شۆفێران سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانیش، ئەمڕۆ سەرجەم شۆفێرانی مەرزی پشتەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە مانگرتنیان لەكاركردن ڕاگەیاند و بەوهۆیەشەوە مەرزەكە داخرا، دەشڵێن “تا ئەوكۆمپانیایە لەوێ بێت ئێمە كار ناكەین”.
بێستوون غاندی، نوێنەری شۆفێرانی مانگرتووی مەرزی پشتەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە بەرامبەر ئەو كێشە و گرفتانەی كە لەلایەن كۆمپانیای (لۆكس جێنسی) بۆ شۆفێرانی مەرزی پشتە دروستدەكرێت لە ڕەتكردنەوەی ئەو كاڵا و شمەكانەی كە لە ئێرانەوە هاوردەی دەكەین، بڕیارماندا مانگرتن لە كاركردن دەستپێبكەین و هەر بەوهۆیەشەوە لە ئێستادا مەرزەكە بەڕووی كاری بازرگانی داخراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرفتمان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە كە سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە ئەوەیە ئەو بارانەی ئێمە دەیانهێنین لە كاڵا و شمەك لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە ڕەتدەكرێتەوە و رێگە نادەن هاوردەی شارەكانی هەرێمیان بكەین، لەكاتێكدا هەمان بار و كاڵا و شمەك لە مەرزەكانی دیكەوە بە بێ هیچ كێشە و گرفتێك ڕێگەیان پێدەدرێت، بۆیە ئەمە بە هەوڵێك دەزانین بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پشتە لاواز بكەن و شۆفێران ناچار بكەن لەمەرزەكانی دیكەوە كاربكەن و كاڵا بهێنن.
نوێنەری ئەو شۆفێرە مانگرتووانە ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆش پشتگیری لەداواكاری ئێمە دەكات، هاوكات چەند جارێكیش لەگەڵ نوێنەری ئەو كۆمپانیایە كۆبوونەوە كراوە بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكان دراوە، بەڵام هەر قسە بووە، بۆیە ئێمە بەڵێنمان داوە كە هەتا ئەو كۆمپانیایە لەو مەرزەدا بێت مەرزەكە بەداخراویی دەهێڵینەوە و ڕێگە نادەین كاری بازرگانی تیادا بكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








