
هونەر رەسوڵ
SNN- محەمەد مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی خۆپیشاندانەکانی رانیە پەیامنێری کەناڵی گەلی کوردستان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین (هونەر رەسوڵ) گیانیلەدەستدا.
چەند شایەتحاڵێک بۆ SNN باسیان لەوەکرد کە (هونەر ڕەسوڵ) بەهۆی قوتدانەوەی زمانی گیانیلەدەستداوە، بەڵام بەرپرسانی تەندروستیی راپەڕین باس لەوە دەکەن هێشتا هۆکاری مردنەکەی نادیارە .
هاوکات سەرچاوەیەک لەناو خۆپیشاندانەکانی قەڵادزێ بە SNN ی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی قەڵادزێ، خۆپیشاندەران بە بەرد هێرشیان کردە سەر ماڵی قایمقامی قەزاکە و ناوچەی پارتی کە ئەو دوو شوێنە هەردووکیان دەکەونە گەڕەکی کارەبا لە قەڵادزێ.

ساتی گیانلەدەستدانی هونەر رەسوڵ
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









