هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر لە پەرلەمانتارێکی کوردستان دەدەن و پاسەوانەکەشی دەستگیر دەکەن

SNN- مەودا مستەفا
ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لەکاتی بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستایی ئاینی هێرشیانکردە سەر پەرلەمانتارێکی کۆمەلێ ئیسلامی و پاسەوانێکی دەستگیر کرا .
عوسمان كانی كورده‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مان كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بەSNNی ڕاگەیاند: له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر لێم دراوه و پاسه‌وانه‌كه‌م و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینیش ده‌ستگیر كراون .
وتیشی: “ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر گردبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و پارێزگار و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌و بابه‌ته بکرێت وتاری نوێژی هەینی دەستپێبکاتەوە لە مزگەوتەکان”.
ئاماژەی بەوەکرد “دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئانینییانه به‌هۆی فشاری خه‌ڵك هاتن بۆ مزگه‌وتی سه‌واف بۆ ئه‌وه‌ی
گردبونه‌وه‌یه‌كی هێمنانه ئه‌نجامبده‌ن كه هیچ كامیان نه‌ك چه‌ك گۆچانیشیان پێ نییه، هێزێكی زۆری ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ و دژه‌تیرۆر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئێمه” .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دواتر پاسهوانهكهمیان ده‌ستگیر كرد و ئازادیانکرد و زۆریشیان له‌من داوه، خه‌ڵكی به هه‌ڵویستی شاری هه‌ولێر منیان ده‌رباز كرد ئه‌گه‌ر نا زۆر زیاتریان لەمن دەدا .
دوای ئەو رووداوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند “ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مڕۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه كادیرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆ ده‌رخستنه و یاری كردنه به‌هه‌ستی خه‌ڵك”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









