هێزێكى عێراقى هاووڵاتیانى گونده‌كانى خانه‌قین ناچار به كۆچكردن ده‌كات

سوپای عێراق
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین هێزێكى نوێى سوپاى عێراق له‌و ناوچه‌یه جێگیر ده‌كرێت كه داعش جموجۆڵى زۆرى تێدا هەیه و هێزه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ستگیردن و ئازاردانى خەڵکی گونده‌كانى ئه‌و سنووره به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین خێزان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه به تایبه‌تى گوندێكى كوردى سنووره‌كه.
له سنوورى خانه‌قین له ئێستادا جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش به زۆریى كه‌وتووه‌ته سنوورى گوندى شێرگ كه گوندێكى كورد نیشینه و له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگى رابردوو زۆربه‌ى په‌لاماره‌كانى داعش له‌سنوورى ئه‌و گونده‌وه بووه بۆ سه‌ر هێزه‌كانى سوپاى عێراق، له نوێترین بڕیاریشدا هێزه‌كه‌ى پێشوو له‌و ناوچه‌یه گواستراونه‌ته‌وه و هێزێكى نوێ هێنراونه‌ته سنووره‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند: هێزه نوێیه‌كه‌ى سوپاى عێراق له گوندى شێرگى سه‌ر به قه‌زاى خانه‌قین جێگیربوون و به‌هۆى گرتن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر گونده‌كانى سنووره‌كه به‌شێك له گوند نشینانى ناوچه‌كه له ناویاندا گونده‌كانى شێرگ و قایه كۆچیان كردووه.
وتیشى: “ئه‌و هێزه ئه‌یانه‌وێت خۆیان وا پیشانبده‌ن كه به‌هێزن و به‌وشێوه‌یه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵى هاووڵاتیان له‌كاتێكدا داعش شه‌وان په‌لاماریان ده‌دات و هه‌ڵدێن و خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى نییه”.
جه‌لیل فایه‌ق فه‌رمانده له لیواى سێى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بهSNNى راگه‌یاند: ئه‌و هێزه‌ى پێشتر له سنوورى ئاوایى شێرگ جێگیربوون هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندى باش له‌نێواندا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م هێزه نوێیه له‌به‌رئه‌وه‌ى تازه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه هه‌ندێك جموجۆڵى خراپیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان كردووه.
وتیشى: “له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه قسه‌یان كردووه و بڕیاره وایه كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چیتر ئازارى خه‌ڵكى ئه‌و سنووره نه‌ده‌ن نهبنەهۆى كۆچكردنى گوند نیشنینهكان بەتایبهتى دانیشتوانى كوردى ئه‌و سنووره كه له زێدى خۆیاندان و هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان بوون”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









