وێنه:له شارى سلێمانى خولى یاریزانه دێرینه‌كان كۆتایی هات و هاوڕێیانى سه‌فا نورى بوونه پاڵه‌وان

خولى یاریزانه دێرینه‌كان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شارى سلێمانى گه‌نجێك خولێكى تۆپى پێى بۆ 16 تیپى یاریزانه دێرینه‌كانى سنوورى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بە ناوی( له‌گه‌وره‌كانه‌وه فێربین) کردەوە و تیپى هاوڕێیانى سه‌فا نورى یاریزانى دێرینى سلێمانیش بوونه پاڵه‌وان.
سه‌رپه‌رشتیارى خوله‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئامانج له ئه‌نجامدانى خوله‌كه وه‌ك وه‌فایه‌كه بۆ ئه‌و یاریزانه دێرینانه كه چه‌ندین ساڵه خزمه‌ت به‌بوارى وه‌رزش ده‌كه‌ن، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانى یاریه‌كه، خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن.
له‌و باره‌یه‌وه رێباز سدیق سه‌رپه‌رشتیارى خوله‌كه وتی:” ئێمه ناتوانین قسه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى خوله‌كه بكه‌ین به‌جێى ده‌هێڵین كه سه‌یرى خوله‌كه و یارییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێمان راگه‌یاندراوه له‌لایه‌ن وه‌رزشكاران و به‌رپرسانه‌وه خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویان له قه‌ڵه‌مداوه”.
وتیشی:” دوو ئامانجى سه‌ره‌كیمان له كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله‌دا هه‌بوو یه‌كه‌میان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزشكاره دێرینانه بوو، هه‌روه‌ها ئامانجێكیتریشم ئه‌وه بوو كه گه‌نجانى ئێستا فێر بكه‌ین كه له‌گه‌وره‌كانه‌وه فێربن”.
بۆ دیاریكردنى پله‌كانى سێیه‌م و چواره‌م هه‌ردوو تیپى هاوڕێیانی ئه‌یاد و ئه‌دیب به‌یه‌ك گه‌یشتن، دواى یارییه‌كى ئاست به‌رز هاوڕێیانى ئه‌یاد توانییان یاریه‌كه به(6-3)گۆڵ به سوودى خۆیان كۆتایى پێ بێنن.
له یارى كۆتاییدا هه‌ردوو تیپى ئاشتى و هاوڕێیانى سه‌فا نورى وه‌رزشكارى دێرینى شارى سلێمانى رووبه‌ڕووى یه‌كبوونه‌وه، دواى یارییه‌كى ئاست به‌رز و به‌رامبه‌ربوونى كاتى یاسایی به چوارگۆڵ، به لێدانه‌كانى سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه هاوڕێیانى سه‌فا نورى یاریه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامى (5-4)گۆڵ به‌سوودى خۆیان كۆتاىی پێهێنا و جامى خوله‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه”.
سه‌فا نورى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” له‌ڕاستیدا ئه‌م خوله زۆر گرنگ بوو له‌م كاته‌دا، چونكه ماوه‌یه‌كى زۆره ئه‌م یاریزانه دێرینانه یه‌كترمان نه‌بینیبوو، بۆیه زۆر دڵخۆش بووین به‌كردنه‌وه‌ى خوله‌كه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ كه‌موكوڕى هه‌بوو لە خوله‌كه به‌هۆى ئه‌م ڤایرۆسه‌وه، به‌ڵام خوله‌كه زۆر زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، هیوادارم ئه‌م خوله ساڵانه به‌رده‌وامى هه‌بێت و گه‌وره بكرێت و گرنگى زیاترى پێ بدرێت”.
به‌رزان ئه‌حمه‌د كاپتنى تیپی ئاشتى رایگه‌یاند:” سوپاس بۆ خوا كۆمه‌ڵێك یاریمان ئه‌نجامدا كه بووینه نمونه‌یه‌ك كه یاریزانه لاوه‌كانى ئێستا چاومان لێبكه‌ن، چونكه ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌ر یاریزانێكمان یه‌كترمان نه‌بینیوه ئێستاش وه‌ك تازه‌كردنه‌وه‌ى رۆحیه‌ت و هاوڕێیه‌تى نێوانمان وایه، هه‌ر شه‌وێك یاریمان هه‌بێت من له هه‌ڵه‌بجه‌وه دێمه سلێمانى، ئه‌وه‌ش زیاتر خۆشه‌ویستى و هاوڕێیه‌تى نێوانمان پیشان ده‌دات به‌بێ ئەوەی هیچ ماندوو ببین كه له‌و رێگه دووره‌وه دێینه سلێمانى، هه‌روه‌ها داواكاریشم له گه‌نجانى ئێستا كه چاو له ئێمه بكه‌ن”.
دواى ته‌واوبوونى یاریه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بووى یاریه‌كه‌وه مه‌دالیا و جامى تیپى یه‌كه‌م تا چواره‌م به‌سه‌ر یاریزانانى هه‌رچوار دابه‌شكرا.


گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









