وهزارهتى خوێندنى باڵا بڕیار له بارهى دهستپێكى ساڵى نوێى خوێندن دهدات

لۆگۆى وهزارهتى خوێندنى باڵاى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-ههوراز ئهحمهد
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند” هەفتەی داهاتوو بڕیار دهدرێت له بارهى دهستپێكردنهوه دەوامی زانكۆو پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بۆ ئەمەش چەند پێشنیازێک کراون”.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە SNNى رایگەیاند “هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كەی دەوامی زانكۆو پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2020بۆ 2021 دەستپێدەكات چهند بژاردهیهك خراوهته روو له پێناو بهرژهوهندى خوێندكاران و پرۆسهى خوێندن تاوتوێی باشترین بژارده دهكرێت”.
وتیشى”ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەفتەی داهاتوو كۆدەبێتەوە لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر رۆژێك دەدرێت بۆ دەستپێكردنی خوێندنی ساڵی نوێ لە زانكۆ و پەیمانگەكان بە ئەهلی و حكومییهكانیشهوه”.
ئاماژەی بەوەشدا ” لیژنەیەك بە سەرپەرشتی بریكاری وەزارەت بۆ چۆنێتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی پێكهاتووە، لیژنەكە چەند پێشنیازێكی جیاوازی كردووە یەكێك لە پێشنیازەكان ئەوەیە لە 1ی ئەیلول، دەوام بەشێوازی ئەلیكترۆنی دەستپێبكات دیارە پێشنیازی دیكەش كراوە، بەڵام هەمووان چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت دەكەین بۆ چۆنێتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن”.
جێگاى ئاماژه پێكردنه، لە هەرێمی كوردستان 17 زانكۆی حكومی و 19 زانكۆی ئەهلی و 14 پەیمانگای ئەهلی بوونى ههیه، ساڵی خوێندنی 2019-2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرۆسهى خوێندن تەواونەکرا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









