هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی ئاشکراکرد کە لە بۆردوومانەکەی سیدەکان گیانیلەدەستدا

عەگید گارزان و موراد قەرەیلان
SNN
هەپەگە ناسنامەی ئەو فەرماندەیەی خۆی ئاشکراکرد، کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا لە 11ی ئاب لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی عێراق لەسیدەکان گیانیلەدەستدا، دەڵێت: “یەکێک بووە لە فەرماندەکانی هەرێمی خواکوڕک“.
هەپەگە لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت: “فەرماندەکە ناوی عەگید گارزان-ە و لە ماوەی 27 ساڵی گەریلایەتیدا بەشداری لە چەندین چالاکیدا کردووە، چەندین جار بریندار بووە”.
هەپەگە ئاماژە بەوە دەکات: “لە راگەیەنراوەکەی رۆژی 12ی ئابدا رامانگەیاندبوو، کە لە 11ی ئابدا هاوڕێمان عەگید گارزان، کە یەکێکە لە فەرماندەکانی هەرێمی خواکوڕک و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق چاوپێکەوتنی ئەنجامدا، لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کە هێزەکانی عێراقی بە ئامانج گرتبوو گیانیلەدەستداوە”.
راگەیەنراوەکە ژیاننامەی فەرماندەکەی هەپەگەی خستۆتەڕوو کە نازناوی عەگید گارزانی هەیە و ناوی تەواوی موراد کالکۆیە، لە ناوچەی قەرسی باکووری کوردستان لەدایکبووە.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی برادۆست، ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنووری عێراقیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەند پاسەوانێکی سنوور کوژراون کە عەمیدێک و عەقیدێکی کوردیان تێدا بوو.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









