سەرۆکوەزیرانی عێراق: هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراویدا دەکەین

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراو کە شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتووە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: مستەفا کازمی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی و فەرماندەی ئەمنییەکان، لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق کۆبووەوە”.
بەپێی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئامادەکاریی تەکنیکی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراودا کراوە.
کازمی رایگەیاندووە: “حکومەت سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی بڕیارلێدراودا، بەو پێیەی ئەمە خواستی خەڵکە و لەگەڵ رێنماییەکانی مەرجەعییەت یەک دەگرێتەوە و خواستی هێزە سیاسییەکانیشە، هەروەها لەپێشینەی کارنامەی حکومەتدایە و پێوەی پابەندە”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەو وادەیەدا کە دیاریکراوە.
مستەفا کازمی وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکانی راسپاردووە بەمەبەستی کارئاسانی و رێککاری پێویست بۆ لابردنی ئاستەنگەکان لەبەردەم کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و کارکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا.
دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە مانگی ئایاری رابردوو، مستەفا کازمی بەڵێنی ئەوەی دا کە کار دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی خۆپیشاندانی ناڕەزایی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق سەریانهەڵدا و بەهۆیەوە حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.
کۆتایی مانگی تەمووزی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ، رۆژی شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرد و بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوتلەی نەسر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای گۆڕینی ئەو وادەیەیان کرد.
لە ئێستادا گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختە پرۆژەیاسای نوێی هەڵبژاردنە کە لە ساڵی رابردووەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانە و بەهۆی ناکۆکی نێوان کوتلە سیاسییەکان لەسەر ناوەڕۆکی پڕۆژەکە، تاوەکو ئێستا پەسەند نەکراوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









