ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر رێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل دەربڕی

SNN
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە توندیی ئیدانەی ئەو رێککەوتنەی کرد کە لەنێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا ئیمزا کرا و دەڵێت: “گەمژەییەکی ستراتیژیی بوو”.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیدەگەیەنێت “بەو هەنگاوەی تەلئەبیب و ئەبوزەبی هێڵی مقاوەمەت و بەرگری لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەبێت”.
لە بەیاننامەکەدا ئێران ئاماژەی بەوەشداوە کە رێککەوتنەکە گەمژەییەکی ستراتیژییە و هەر لێکەوتەیەکی خراپ لە ناوچەکەدا روو بدات، ئیسرائیل و دۆستەکانی لێی بەرپرس دەبن.
دوێنێ پێنجشەممە هەریەک لە ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیمارات رێککەوتننامەیەکیان واژووکرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، نێردەی سەرۆکی ئەمریکاش بۆ ئاشتی دەڵێت: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە هەریەک لە جێنشینی ئیمارات و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن رێککەوتننامەکەیان واژووکردووە.
بەپێی بەندێکی رێککەوتننامەکە، ئیسرائیل واز لە قۆرغکارییەکانی خۆی دەهێنێت لەسەر چەند ناوچەیەکی کەرتی خۆرئاوا کە پلانی دانابوو دەستیان بەسەردا بگرێت.
برایان هوک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەمبارەیەوە دەڵێت: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
کۆشکی سپیش لەبارەی رێککەوتنەکەوە رایدەگەیەنێت “رێککەوتننامەکە کردنەوەی باڵیۆزخانە و گەشتی ئاسمانی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەگرێتەوە لەنێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا”.
شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئیمارات و بنیامین ناتانیاهو لەبارەی رێککەوتنەکەوە دەڵێت” ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە” و ئیمارات دەڵێت “دەستباڵایی ئیسرائیل بەسەر چەند ناوچەیەکی فەڵەستینەوە نامێنێت”.
لە کاتی راگەیاندنی رێککەوتننامەکەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی: ”ناوی ئیبراهیممان لە ڕێكەوتنامەکە ناوە، چونكە ئیبراهیم باپیرە گەورەی باوەڕادارانی مەسیح و یەهود و ئیسلامیشە.”
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









