“ئەردۆغان هەڕەشە لە ئیمارات دەکات و بوێریی نییە گلەیی لە ئیسرائیل بکات”

سەرۆککۆماری تورکیا
SNN
لەکاتێکدا خۆی لە بوونی باڵیۆزی ئیسرائیل دەدزێتەوە لە وڵاتەکەی، سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی کشانەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی دەکات لە ئیمارات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای رێککەوتنەکەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل رایگەیاند “باڵیۆزەکەمان لە ئیمارات دەکشێنینەوە و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵدەپەسێرین”.
میدیا عەرەبییەکانیش رەخنە لەو لێدوانەکەی سەرۆکی تورکیا دەگرن و دەڵێن لەکاتێکدا باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە وڵاتەکەت هەیە پشتگوێی دەخەیت و باسی داخستنی باڵیۆزخانەکەی خۆت دەکەی لە ئیمارات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی رێککەوتنەکەوە هەڵوێستی ئەنقەرەی ئاشکرا کرد و دەڵێت: “ئیمارات و ئیسرائیل بۆیان نییە لە شوێنی فەڵەستینییەکان بڕیار بدەن”.
دوێنێ پێنجشەممە هەریەک لە ئیسرائیل و دەوڵەتی ئیمارات رێککەوتننامەیەکیان واژووکرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، نێردەی سەرۆکی ئەمریکاش بۆ ئاشتی دەڵێت: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە هەریەک لە جێنشینی ئیمارات و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن رێککەوتننامەکەیان واژووکردووە.
بەپێی بەندێکی رێککەوتننامەکە، ئیسرائیل واز لە قۆرغکارییەکانی خۆی دەهێنێت لەسەر چەند ناوچەیەکی کەرتی خۆرئاوا کە پلانی دانابوو دەستیان بەسەردا بگرێت.
برایان هوک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەمبارەیەوە دەڵێت: “رێککەوتننامەکە دەبێتە دێوەزمەیەک بۆ ئێران”.
کۆشکی سپیش لەبارەی رێککەوتنەکەوە رایدەگەیەنێت “رێککەوتننامەکە کردنەوەی باڵیۆزخانە و گەشتی ئاسمانی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەگرێتەوە لەنێوان ئیسرائیل و ئیماراتدا”.
شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئیمارات و بنیامین ناتانیاهو لەبارەی رێککەوتنەکەوە دەڵێت” ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە” و ئیمارات دەڵێت “دەستباڵایی ئیسرائیل بەسەر چەند ناوچەیەکی فەڵەستینەوە نامێنێت”.
لە کاتی راگەیاندنی رێککەوتننامەکەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی: ”ناوی ئیبراهیممان لە ڕێكەوتنامەکە ناوە، چونكە ئیبراهیم باپیرە گەورەی باوەڕادارانی مەسیح و یەهود و ئیسلامیشە.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









