سێ وڵاتی دیکەی عەرەبی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە

SNN
میدیا ئیسرائیلییەكان ئاشكرایان كرد، دوابەدوای رێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات سێ وڵاتی تری عەرەبی دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە.
ئۆرشەلیم پۆست لە زاری چەند سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی ئیسرائیل ئەوەی خستووەتەڕوو، ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر وڵاتانی بەحرەین و میرنشینی عومان و سودان دەیانەوێت هاوشێوەی ئیمارات پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە.
رۆژنامەکە نوسیویەتی، بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی ئەو رێككەوتنە بە هەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنی وەسف دەكەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تێڕوانینی ئەو وڵاتانە بۆ ئیسرائیل گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، ئێستا بەرپرسانی بەحرەین و میرنشینی عومان و سودان، تەلئەبیب بە هاوپەیمانێكی نزیكی خۆیان دەزانن، بەتایبەت لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی هەژموونی وڵاتانی ئێران و توركیا لە ناوچەكەدا.
دوێنێ پێنج شەممە بنیامین ناتانیاهو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و محەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لەسەر ئاساییكردنەوەی تەواوی پەیوەندییەكانی نێوانیان گەیشتنە ڕێككەوتن، دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنەكەی بە (مێژوویی) ناوبرد.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









