شۆفێرانى مه‌رزى پشته له به‌رده‌م نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت گردبوونه‌وه

گردبوونه‌وه‌ى شۆفێرانى مه‌رزى پشته له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌شێك له شۆفێرانى مه‌رزى پشته له به‌رده‌م نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم گردبوونه‌وه و داوایانكرد قوباد تاڵه‌بانى یارمه‌تیانبدات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى مه‌رزه‌كه.
هه‌وراز ئه‌حمه‌د، په‌یامنێرى SNN له سلێمانى له شوێنى گردبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: “نوێنه‌رى شۆفێرانى مه‌رزى پشته و به‌شێك له شۆفێره‌كان له به‌رده‌م نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت گردبوونه‌وه، به مه‌به‌ستى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكارانه‌ى كه له‌كاتى پشكنیندا له مه‌رزه‌كه به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر”.
هاوكات بێستوون خالید، نوێنه‌رى شۆفێرانى مه‌رزى پشته به SNNى راگه‌یاند: “كۆمپانیاى (لوكس ئهیجنسى) كه پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه، له مه‌رزه‌كه‌ى ئێمه كارده‌كات، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه كێشه بۆ ئێمه دروستده‌كات، چه‌ند پڕوپاگهندهیهكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوایه ئێمه وتوومانه: پێویسته به‌شێك له باره‌كان پشكنینیان بۆ نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه راستنییه، ئێمه ته‌نیا وتوومانه: با شێوازى پشكنین له مه‌رزه‌كه‌ى ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى مه‌رزه‌كانى تر بێت، هه‌مان ئه‌و كاڵایانه‌ى كه له مه‌رزه‌كانى تر هێنانه ناوه‌وه‌یان رێگه‌پێدراوه لاى ئێمه‌ش رێگه‌پێدراو بێت، بۆ نموونه كه‌ره‌سته‌ى بیناسازى و كه‌لوپه‌لى ناوماڵ”.
وتیشى: “ئێستاش من به نوێنه‌رایه‌تى 600 شۆفێر هاتوومه‌ته ئێره بۆ ئه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، یامهتیمان بدات، چونكه ئه‌و مه‌رزه جێگه‌ى رزقى ماڵ و منداڵى ئێمه‌یه”.
ماوه‌ى سێ رۆژه مه‌رزى پشته له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئێران به‌هۆى دروستبوونى كێشه له‌نێوان شۆفێره‌كان و ستافى به‌ڕێوه‌به‌ر و كۆمپانیاى مه‌رزه‌كه، داخراوه به فه‌رمانى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









