وێنه:له یارییه‌كى دۆستانه‌دا یاریزانانى سلێمانى و هه‌ولێر و کەرکوک به‌یه‌ك گه‌یشتن

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
وه‌ستانى چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به‌تایبه‌ت تۆپى پێ له هه‌رێمى كوردستان، به‌ته‌واوى یاریزانانى یانه‌كانى كوردستانى نیگه‌ران كردووه، به‌جۆرێك كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر تواناى جه‌سته‌یى یاریزانان كردووه، بۆیه به ناچارى یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌شارى سلێمانى به‌شێك له یاریزانانى یانه‌كانى نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و ئاشتى له یارییه‌كى دۆستانه‌دا میواندارى به‌شێك له یاریزانانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و كهركوکیان کرد.
ئامانج له ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى تواناى جه‌سته‌ى یاریزانانه، هه‌روه‌ها گه‌یاندنى په‌یامێكه بۆ به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستانه بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى چالاكییه‌كانیان.
یاریه‌كه له یاریگاى بچووكى چیا به‌ڕێوه‌چوو، كه چه‌ندین یاریزانى یانه‌كانى كوردستان به‌شداربوون و چه‌ندین نمایش و گۆڵى سه‌رنج راكێشیان پیشانى هانده‌راندا.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامى ( 9- 8)گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانى یانه‌كانى سلێمانى كۆتاىی هات.
پێشڕه‌و شه‌ریف یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رایگەیاند:” ئامانجمان له ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه بۆ دوو هۆكار بوو یه‌كه‌میان گه‌ڕانه‌وه‌ى تواناى جه‌سته‌یی یاریزانانه كه زیاتر له پێنج مانگه یاریزانان دانیشتوون و به ته‌واوى كاریگه‌رى له‌سه‌ر تواناى جه‌سته‌ییمان كردووه، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت جارێكی‌تر دڵى هانده‌ران و وه‌رزشكاران خۆش بكه‌ین”.
رامیار ئازاد یاریزانى گازی باشوور رایگه‌یاند:” ئامانجمان له ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه دۆستانه‌یه دواى هاتنى ئه‌م ڤایرۆسه بۆ ئه‌وه‌یه كه په‌یامێك ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى وه‌رزشی و به‌تایبه‌تى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بكه‌ین كه ئیتر ده‌ست به‌چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه بارودۆخ به‌ته‌واوى به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات و ده‌مانه‌وێت ئه‌م بێده‌نگییه بشكێنن و ده‌ست به‌چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه، چونكه وه‌ستانى خولەکان به ته‌واوى كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریزانان دروستكردووه”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









