8 ساڵه كۆمپانیاى گازپڕۆم 230 ملیۆن دۆلارى بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان خه‌رجى نه‌كردووه

دراوى دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: MEE
SNN- عەلی حەمەسەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رچه‌نده ماوه‌ى هه‌شت ساڵه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بڕیاریداوه 230 ملیۆن دۆلارى كۆمپانیاى گازپڕۆمى رووسى ته‌رخانبكات بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام تا ئێستا دیارنییه، ده‌شڵێت: “له پێگه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییهكانيش نووسراوه كه ئه‌و پاره‌یه خه‌رجكراوه”.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی لە ساڵی 2012 كۆمپانیای (گازپرۆم)ی ڕووسی رێككەوتنێكی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان واژوو كرد، بڕی 230 ملیۆن دۆلارى وەك شیرینی ئه‌و گرێبه‌سته وه‌رگرت، بڕیاریدا ئه‌و پاره‌یه ته‌رخانبكرێت بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پاره‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌رخاننه‌كراوه”.
وتیشى: “تا ئێستاش لە سایتی فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە ماوە، نووسراوه، بە دوو قۆناغ تەرخانكراوه، لە قۆناغی یەكەم بڕی 200 ملیۆن دۆلار و لە قۆناغی دووەمیشدا بڕی 30 ملیۆن دۆلاری دیكەی بۆ زیادكراوه، بۆیە ئێمە هەرئەوكات هەژماری بانكیمان كردەوە بۆ ئەوەی پارەكە بخرێتە سەر ئەو هەژمارە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەمان بۆ خەرجنەكراوە”.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو :”هه‌مان ساڵ بڕه پاره‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه كه هى كۆمپانیاى گازپڕۆمه بۆ پارێزگاى دهۆك ته‌رخانكرا، زانیاریمان هه‌یه بڕی 80 ملیۆن دۆلارە، ئێستا ئه‌و پاره‌یه لە دروستكردنی فڕۆكەخانەیەك بۆ ئەو پارێزگایە خەرجدەكرێت، لە كاتێكدا لە ریزبەندی خەرجكردنی پارەكەدا پارێزگای هەڵەبجە لە دووەمدا بووە و دهۆك لە چوارەمدابووە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “سەرەڕای ئەوەی چەندین جار نووسراومان بۆ گەڕانەوەی ئەو پارەیە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، هەروەها بەشێوەیەكی مەیدانیش بەدواداچوونمان بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو بڕە پارەیە ئەنجامداوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەكان بێئاگایی خۆیان لەو بابەتە راگەیاندووە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








