دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمڕۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە دەکرێتەوە

بەشی فریاکەوتنی رانیە
SNN– محەمەد مستەفا
دوای ناڕەزایەتییەکی زۆری هاووڵاتییانی رانیە لەبارەی کەرتی تەندروستی قەزاکە، بڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە بە رووی هاووڵاتییاندا بکرێتەوە و بەڕێوبەری تەندروستی راپەڕینیش بۆ SNN دەڵێت: “بەهۆی نەدانی مووچەوە ناتوانن دڵنیایی بدەن کە بایکۆتی پزیشکان و کارمەندان لە بەشی فریاکەوتن روو نادات .“
هیوا مەحمود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی رانیە فرانکراوە و لە 4 قەرەوێڵەوە کراوەتە 19 قەرەوێڵە و فراوانکردنی بەشی بوەژانەوەی دڵ لە 8 قەرەوێڵەوە بۆ 14 قەرەوێڵە .
وتیشی: “سەبارەت بە بەردوامیی دەوامکردنی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە ئەوان ناتوانن دڵنیایی لەو بارەیەوە بدەن، چونکە لە ئێستادا بەشێکی زۆری پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە .”
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









