ئەو كۆمپانیایەی گۆڕان کە بووە هۆی داخستنی مەرزی پشتە روونكردنەوە دەدات

مەرزی پشتە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بە بڕیارێكی وەزیری دارایی مەرزی پشتەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە چەند رۆژێكە داخراوە، هاوكات ئەو كۆمپانیایەی بزوتنەوەی گۆڕان كە بووەتە هۆی داخستنی مەرزەكە و دروستبوونی كێشە و گرفت بۆ شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزەكە، روونكردنەوە دەدات.
محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای لۆكس ئەجێنسی تایبەت بە پشكنینی كاڵاوشمەك لە مەرزی پشتە بە SNNی راگەیاند: “گرفتی ئێمە لەگەڵ بازرگانان و شۆفێرانی مەرزی پشتە ئەوەیە كە دەركەوتووە لە هاوردەكردنی هەندێك لە كەرەستەی پلاستیكی بڕێكی زۆر مادەی ژەهراوی وەك كانزا قورسەكان بەكاردەهێنرێت لە بەرهەمهێنانی كەرەستە پلاستیكیەكاندا بەبێ گوێدانە تەندروستی مرۆڤ و بەرژەوەندی گشتی، ئێمە رێگەنادەین ئەو كەرەستانە هاوردەبكرێن بەڵام بازرگانەكان سوورن لەسەر هاوردەكردنیان”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لە پێناو پاراستنی مافی بەكاربەر وەك ئەركێكی نیشتمانی چەندین جار كۆبوونەوەمان لەگەڵ بازرگانان ئەنجامداوە و لە مەترسی ئەو مادە ژەهراویانە ئاگادارمانكردوونەتەوە كە بە تێپەڕبوونی كات هۆكارن بۆ زۆربوونی نەخۆشییە مەترسییدارەكان، بەڵام هەندێك لە بازرگانان بەبێ گوێدان بەو مەترسیانە بەردەوام بوون لە هاوردەكردنی ئەو كاڵایانە و چەندین جار هەڕەشەی راگرتنی كارەكانی كۆمپانیاو ئاڵوگۆڕی بازرگانیان كردووە لە دەروازەكە، تادواجار لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هێرشكراوەتە سەر نوسینگەكەمان لەمەرزی پشتە و كەلوپەلەكانی ناویان شكاندووە”.
بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای لۆكس ئەجێنسی، ئەوەشی خستەڕوو: ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتەكردووە و ئێمە ئامادەیی خۆمان نیشانداوە كە لە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەستبەكاربكەنەوە، بەڵام دوابڕیار لای وەزارەتی داراییە كە لە ئێستادا بە بڕیارێكی ئەوان داخراوە.
سەبارەت بە داهاتی مەرزەکە، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای كرماشان بڵاویكردوەتەوە و وێنەیەكی لای SNNە ئەوە خراوەتەڕوو: لە چوار مانگی رابردوودا بەراورد بە چوار مانگی ساڵی رابردوو داهاتی مەرزەکە 33٪ بەرزبووەتەوە. بەجۆرێك تەنیا لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا لە مەرزی پشتەوە بەبڕی 226 هەزار تەن و بە بەهای 115 ملیۆن دۆلار كاڵا و شمەك هاوردەی هەرێم كراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









