
شاناز نەقشبەندی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان لە رۆژانی جەژنی قورباندا ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا بەرزبووەوە، کە بەشێکیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: تەنیا لە هەفتەی رابردوودا چوار كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، كۆی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 12 حاڵەت، هەروەها 528 تووشبووش چاكبونەتەوە، لەكۆی گشتی دوو هەزار و 295 پشكنین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، 623 تووشبووی كۆرۆنا دەستنیشانكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا 17 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا خەوێندراون كە سەرجەمیان باری تەندروستییان ناجێگیرە، حەوت كەسیان لەژێر ئۆكسجیندان و سێ نەخۆشیشیان لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتییان و تێكەڵاوی دەگەڕێتەوە لە رۆژانی جەژنی قورباندا، بۆیە داواكارین هاووڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن و تاكپارێزی ئەنجامبدەن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









