
غالب محەمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
پەرلەمانتارێکى گۆڕان رایدەگەنێت: “پارتى دیموکراتى کوردستان حزبێکى بنەماڵەیى و پۆلیسییە و نەیتوانیوە بە شێوەیەکى دروست حوکمڕانى هەرێمى کوردستان بکات هەمیشە هەوڵى سەرکوتکردنى هاووڵاتییانی داوە بۆیە ئەو جۆرە لە حزبایەتى و دەسەڵاتدارییە تەمەنى درێژ نابێت”.
د. غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە SNNى راگەیاند: “پارتى دیموکراتى کوردستان بە درێژایى مێژوو نەیتوانیەوە ئیدارەى کێشەکانى خۆى بکات و بنەماڵە و عەشیرەتگەرایى باڵى کێشاوە بەسەر ئەو حزبەدا، هەمیشە هەوڵیداوە بە بێدەنگکردن و سەرکوتکردن درێژە بە دەسەڵات بدات بەڵام ئایندەى تاریکە، چونکە تەمەنى ئەو جۆرە لە حوکمڕانیە درێژ نابێت، چارەنووسی لەناوچوونە”.
وتیشى: “پارتى دیموکراتى کوردستان هیچ بنەمایەکى حزبایەتى تێدا نییە، جگە لە بنەماڵەیى و خێڵەکى، چونکە کۆمەڵە کەسانێکن خەریکى بازرگانیکردن و چەتەگەرایى و خۆدەوڵەمەندکردنن، دەبوو بەهۆى کارە خراپەکانیەوە هەرزوو لەلایەن خەڵکەوە لەناوببرایە، بەڵام بە زەبرى هێز و سیاسەتى سەرکوتکردن درێژەى بە دەسەڵاتى خۆیداوە، بەتایبەت لە شارەکانى هەولێر و دهۆک کە هاووڵاتییان لەو ناوچانەدا ناتوانن یەک وشە ناڕەزایەتى دەرببڕن و داواى مافى خۆیان بکەن، وەکو چۆن بینیمان مامۆستا بەرشەق دەدرێت و رۆژنامەنووس تیرۆردەکرێت، خەڵک بە رۆژى رووناک دەڕفێنرێت، دەیانەوێت بەو جۆرە درێژە بە دەسەڵاتى دیکتاتۆرییانەیان بدەن”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “ئەوەى کە هەرێمى کوردستانى بەم دۆخە گەیاندووە بۆ چەندین ساڵى گەڕاندە دواوە، وایکرد زیاتر 50%ى خاکى هەرێمى کوردستان بدۆڕێنن سیاسەتى چەوتى و نادروستى پارتى بوو، چونکە زۆربەى جومگەکانى دەسەڵاتیان بەدەستە، حوکمڕانى هەرێمى کوردستان ئەگەر بیکەیت بە چوار بەشەوە سێ بەشى سەرەکى بەدەستى ئەوانەوەیە بۆیە بەرپرسیارێتى هەرەزۆرى دەکەوێتە ئەستۆى ئەوانەوە، جا بۆیە دەڵێم ئەو کارانەى ئەوان کردویانە رۆژانێک مێژوو دەینوسێتەوە کە چى ناحەقیەکیان بەرامبەر بەم گەلە کردووە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









