
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌نداوى باوه‌نوور کە له سنوورى گه‌رمیان له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان دروستده‌كرێت و ماوه‌ى شه‌ش ساڵه به‌ردى بناغه‌ى دانراوه، جارێكى تر به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانى راگیرا.
به وته‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كۆمپانیاى جێبه‌جێكار كه ڕۆمانییه، ئاماده نییه كار لە پرۆژەکەدا بكات، هه‌رچه‌نده لەلایه‌ن كۆمپانیایه‌كى لاوه‌كییه‌وه به‌شێك له كاره‌كان رایی كراوه.
عه‌زیز محه‌مه‌د بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باوه‌نوور به SNN ى راگه‌یاند: به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه جارێكی‌تر كاركردن له به‌نداوى باوه‌نوور راگیراوە و كۆمپانیاى جێبه‌جێكار كه كۆمپانیایه‌كى رۆمانییه، ئاماده نییه كار بكات و ڕێگه‌ش به‌و كۆمپانیا لاوه‌كییه نادات كه پێشتر رایسپارد كاره‌كانى بۆ بكات.
وتیشى: “كۆمپانیا لاوه‌كییه‌كه به‌شێك له ئیشوكاره‌كانى له شێوازى بڕینى گرد و جاده و رێكخستنه‌وه‌ى ده‌وروبه‌رى به‌نداوه‌كه كردووه، به‌ڵام كه ئێستا كاتى ئیشكردنه له تۆڕباین و كۆنكرێتى به‌نداوه‌كه و به دڵى به‌نداوه‌كه ناسراوه، به‌شێكى گرنگ و هه‌ستیارى پرۆژهكەشه كۆمپانیا رۆمانییه‌كه چیتر رێگه نادات كاری تێدا بكرێت”.
عه‌زیز محه‌مه‌د راشیگه‌یاند، حكومه‌ت لەبهرئهوهى گرێبه‌ستى لەگه‌ڵ كۆمپانیا رۆمانییه‌كه هه‌یه و قه‌یرانى داراییه و له كاتى خۆیدا نه‌یتوانیوه شایسته دارییهكانى بۆ خه‌رجبكات، بۆیه ناشتوانێت گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، چونكه ده‌بێت كۆمپانیاكه قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش تێچوویه‌كى زۆر ده‌خاته سه‌ر حكومه‌ت.
به‌نداوى باوه‌نوور له كۆتایی ساڵى 2014 بە گوژمه‌ى 200 ملیار دینار له سه‌ر ڕووبارى سیروان له‌نزیك ناحیه‌ى باوه‌نوورى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار به‌ردى بناغه‌ى دانرا کە توانای گلدانەوەی 46 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
دوای دانانی بەردی بناغەکەی، به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانى ڕاگیرا و دیسانه‌وه كاركردن تێیدا ده‌ستى پێكردەوه، به‌ڵام له ئێستا هه‌ر به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه جارێکی تر كاره‌كانى وه‌ستاوه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









