
رووباری سیروان- ئەرشیف
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ته‌واوبوونى پڕۆژه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران كه بریتین له دروستکردنی به‌نداو و لێدانى تونێل و ئاودێرى و گواستنه‌وه‌ى ئاو كه پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژین و له‌سه‌ر لقه‌كانى ڕووبارى سیروان دروستكراون، وڵاتى ئێران به فه‌رمى ته‌وابوونى قۆناغى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌كه‌ى راگه‌یاندووه و 75 له سه‌دى ئاوى سیروان كه داهاتى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه كه‌مبووه‌ته‌وه.
كۆمارى ئیسلامى ئێران چه‌ندین ساڵه له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژى سه‌رقاڵى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ن له‌سه‌ر ڕووبارى سیروان كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له دروستكردنى به‌نداو، پڕۆژه‌ى ئاودێرى، لێدانى تونێل بۆ گۆڕینى ڕێڕه‌وى ئاو، له ڕۆژى 14ى ئاب ئه‌و وڵاته ته‌واوبوونى قۆناغى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند.
ره‌حمان خانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به SNNى راگه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوه‌ى وڵاتى ئێران له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى ستراتیژییه‌و بریتییه له دروستكردنى به‌نداو، پڕۆژه‌ى ئاودێرى و لێدانى تونێل بۆ ئاو لادان و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى تر كه هه‌موویان له‌سه‌ر لقه‌كانى ڕووبارى سیروان له دیوى وڵاتى ئێرانه‌وه بنیاتنراون.
وتیشى، “ڕۆژى 14ى ئابى 2020 له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه ته‌واوبوونى قۆناغى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌كه راگه‌یاندرا كه به‌هۆیه‌وه ئاوه‌كه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ناوچه‌كانى زه‌هاو، قه‌سری شیرین و كرماشان، كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر داهاتى ئاوى به‌نداوى دهربەندیخان ده‌ركه‌وتووه به شێوه‌یه‌ك 75 له سه‌دى داهاتى ئه‌و ئاوه‌ى ده‌گاته به‌نداوه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه”.
ره‌حمان خانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، “له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاوى به‌نداوه‌كه حكوومه‌تى عێراق و هه‌روه‌ها هه‌رێمى كوردستانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌وشێوازه گلدانه‌وه‌ى ئاوه‌كه له‌لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه به‌رده‌وامى هه‌بێت، ئه‌وا كاریگه‌رى ده‌بێت بۆ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراقیش كه ناوچه‌یه‌كى كشتوكاڵێن و پشت به ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ده‌به‌ستن”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان راشیگه‌یاند، له نێوان عێراق و ئێران نزیكه‌ى 42 ڕووبار‌و جۆگه‌و چه‌مى ئاوى وه‌رزى هه‌یه و كێشه ئاوییه‌كانى نێوان وڵاتى عێراق و ئێران میژوویه‌كى كۆنى هه‌یه و نزیكه‌ى 400 ساڵه ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، دواین رێكه‌وتنى نێوان هه‌ردوو وڵات رێكه‌وتنى جه‌زائیرى ساڵى 1975 بووه، وڵاتى ئێران ئه‌و رێكه‌وتنه به بنه‌ماى هه‌موو گفتوگۆكانیان ده‌زانن و هه‌مووانیش ده‌زانن ساڵى 1980وە وڵاتى عێراق رێكه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ڕوویدا كه به‌شێكى به‌هۆى ئاوه‌وه بوو.
ره‌حمان خانى باسیشى له‌وه‌كرد، “پێشتر هه‌ردوو وڵاتى له‌سه‌ر ئاو جه‌نگیان تاقى كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا پێویسته به شێوه‌ى ئاشتى له‌سه‌ر ئاو رێكبكه‌ون له ڕووى مرۆڤایه‌تى و ئابوورى و لایهكهكانى دیكه‌وه هیچ لایه‌ك نه‌بنه گرفت، چونكه هه‌ردوو وڵات دراوسێن و باشترین چاره‌سه‌ر رێكه‌وتنه”.
سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى زۆریان له وڵاتى ئێرانه‌وه‌یه و له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌و وڵاته چه‌ندینجار بووه‌ته هۆى گلدانه‌وه‌ى ئاو و وشكردنی چه‌م و ڕووباره‌كان به تایبه‌تى زێى بچووك كه ئێستا به ته‌واوى وشكبووهتهوه و ئاوى ڕووبارى سیروانیشى كه‌مكردووه‌ته‌وه.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









