راهێنه‌ره كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كات

رزگار رەئوف
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق له‌به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ تیپه‌كانى پێشكه‌وتووانى كوڕان و تازه‌پێگه‌یشتووانی كچان و كوڕان، به‌رپرسان و راهێنه‌ره كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هاتنه ده‌نگ و ئه‌و هه‌واڵانه به چه‌واشه‌كاری ده‌زانن.
راهێنه‌ره كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی كچانی عێراق رایگه‌یاند:” هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه دوورن له راستییه‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌یان بڵاوكردووەته‌وه له یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق نه‌ماون، بۆیه سه‌رۆكی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراقیش به‌نیازه له‌دادگای وه‌رزشی عێراق سکاڵایان لێبكات”.
رزگار ره‌ئوف راهێنه‌ره كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی باسكه‌ی كچانی عێراق دەڵێت” چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كوتله‌یه‌ك له یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق هه‌بووه پێشتر، به‌ڵام ئێستا له یه‌كێتیه‌كه نه‌ماوه و ده‌یه‌وێت دژی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق بوه‌ستێته‌وه و له وه‌زاره‌ت پشكی هه‌بێت، چونكه سه‌رۆك و جێگر‌و سكرتێری یه‌كێتیه‌كه به هه‌ڵبژاردن هاتوون، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م كوتله‌یه دەیەوێت به‌مشێوه‌یه دژایه‌تی ئه‌م یه‌كێتییه بكات”.
رزگار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” له ئێستادا سێ سكاڵا له‌سه‌ر یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق هه‌یه، یه‌كه‌م سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق كه به‌نده له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانان كوردن كه له پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سوریا به‌شداربووین، گوایه ئێمه و سه‌رۆكی یه‌كێتی باسكه‌ی كچی خۆمان بردووه بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه، به‌ڵام به داخه‌وه كچه‌كه‌ی من نازانێت یاری باسكه‌ش بكات و ته‌نانه‌ت تا ئێستا تۆپێكی هه‌ڵنه‌داوه، هه‌ر بۆ زانیاری به‌ڕێزتان له‌و پاڵه‌وانێتییه ئێمه میوان بووین، واتا هیچ پاره‌یه‌كمان سه‌رف نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر به‌شداریكردنی من و كچه‌كانم كه خه‌ڵكی شاری سلێمانین گه‌نده‌ڵی بێت من شانازی پێوه ده‌كه‌م”.
راهێنه‌ره كورده‌كه راشیگه‌یاند:” سكاڵای دووه‌ممان له‌سه‌ر تیپی پێشكه‌وتووانی عێراقه كه به‌حساب پاره‌یه‌كی زۆری سه‌رف كردووه، به‌ڵام به داخه‌وه كه‌س نازانێت كه هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق یاریزانێكی به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكی هێناوه و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بۆ ده‌رهێناوه و بۆنده‌كه‌شی زۆر بووه، هه‌روه‌ها سكاڵای سێیه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوڕانه كه له كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له‌شاری به‌غدا پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كردووه”.
له كۆتاییدا ئه‌و راهێنه‌ره كورده‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:” سه‌رۆكی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی بۆ به‌جددی وه‌رگرتووه و پێی راگه‌یاندووم كه ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی سكاڵا له‌سه‌ر عه‌لی ره‌سان و ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كه‌ین كه ئه‌م مسهلهیان له‌م كاته‌دا وروژاندووه و ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق له‌كه‌دار بكه‌ن”.
رزگار ره‌ئوف بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی باسكه‌ی عێراق وەکو راهێنه‌رێكی شاری سلێمانی بتوانێت ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق و یه‌كه‌م كه‌سیشه كه خاوه‌نی یه‌كه‌م رێكخراوی باسكه‌ی تایبه‌ت به كچانه له‌شاری سلێمانی.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









