دروستكردنی بەنداوێک لە ئێران هەڵەبجە رووبەڕووی مەترسی کەمئاوی دەكاتەوە

وێنە: عەلی حەمەسەعید/SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و دروستكردنی بەنداوی داریان لە ئێران، پرۆژەی ستراتیژی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە رووبەڕووی گرفتی گەورە دەبێتەوە و ئەگەریش هەوڵەكانی گۆڕینی رێڕەوی ئاوی سیروان سەربگرێت، ئەوا بەنداوی دەربەندیخانیش وشك دەكات.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: زانیاریمان هەیە كە چەند ساڵێكە بەرپرسانی ئێران سەرقاڵی دروستكردنی بەنداوی داریان-ن، هەروەها بە نیازی گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوی روباری سیروانن، كە ئەمە مەترسییەكی جدییە و دەبێت بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و عێراق بێنە سەرهێڵ و ڕێگری لەو كارە بكەن، چونكە بە گۆڕینی رێڕەوی ئاوی سیروان جگە لەوەی پرۆژەی ستراتیژی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە شكست دەهێنێت لەهەمانكاتیشدا بەنداوی دەربەندیخانیش وشك دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لای خۆمانەوە ئەو مەترسیانەمان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم و عێراق كردووە، هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی عێراق و هەرێممان لەو مەترسییە ئاگادار كردوەتەوە، ئەوانیش لای خۆیانەوە ئەم پرسەیان بە كونسوڵی ئێران و بەرپرسانی دیكە گەیاندووە، لە وەڵامدا ئەوەیان خستوەتە ڕوو كە لە ئێستادا بە نیازی گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو لە سیروان نین و تەنها سەرقاڵی درستكردنی چەند پرۆژەیەكی ئاودێرین.
وتەكانی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە كاتێكدا كە هەر دوێنێ ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند كە ئێران چەندین ساڵە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی ستراتیژی سەرقاڵی ژمارەیەك پرۆژەن لەسەر ڕووباری سیروان كە خۆیان دەبیننەوە لە دروستكردنی بەنداو، پڕۆژەی ئاودێری، لێدانی تونێل بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو، كە بەهۆیەوە ئاوەكە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ناوچەكانی زەهاو، قەسری شیرین و كرماشان، كاریگەرییەكانی لەسەر بەنداوی دەربەندیخان دەركەوتووە لە ئێستادا لە%75 داهاتی ئەو ئاوەی دەگاتە بەنداوەكە كەمبووەتەوە
ئەمە لەکاتێکدایە پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە لەسەر ڕوباری سیروانە، کە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە بەشێکیشی سەر بە بەنداوی دەربەندیخانە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









