
لۆگۆى وهزارهتى خوێندنى باڵا و تووێژینهوهى زانستى
SNN
لە دەستپێشخەریەکى نوێدا و بەمەبەستى کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجامبدەن، بۆ سەلامەتى تەندروستى گیانی خوێندکاران، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى دەکات.
پلاتفۆڕمى تایبەت بە گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى خوێندنى (2020-2021) بەهەماهەنگى ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ تۆمارى گشتى و بەشى IT زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ئامادەکراوە و لە ئێستادا سەرجەم ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى (گواستنەوە) لە نێوان زانکۆکان و پرۆسەى (دابەزاندن) لە نێوان بەش و کۆلێژەکان ئەنجامبدەن، پێویست ناکات بەهۆى بارودۆخى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا سەردانى وەزارەت یان زانکۆکان بکەن، بەڵکو دەتوانن كلیك (لێـــــــرە) بکەن و پرۆسەکە بەسەرکەوتوویى ئەنجامبدەن.
لەو چوارچێوەیەشدا بەمەبەستى ئاسانکارى و بەرچاوڕونى زیاتر بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن لە ڕێگەى ئەلیکترۆنى ئەنجامبدەن، بۆ ئەوەی بەچۆنیەتى پێشکەشکردنى داواکارى بۆ ئەنجامدانى گواستنەوە و دابەزاندن ئاشنا بن كلیك (لێـــــــرە) بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى رووبەڕووى هەڵە نەبنەوە لەکاتى ئەنجامدانى پرۆسەکاندا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









