لە سلێمانی و هەڵەبجەوە ژمارەیەک گەنج پلازمای خوێن دەبەخشنە هەولێر

به‌خشینى خوێن له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNNـ مەودا مستەفا
دوای راگه‌یاندنی كه‌مپینێكی به‌خشینی پلازما له هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ژمارەیەگ گەنجی له‌و دوو پارێزگایه كه‌مپینێكیان له شاری هه‌ولێر بۆ به‌خشینی پلازمای خوێن ئه‌نجامداو خوێن و پلازمایان به نه‌خۆشانی كۆڕۆنا و تالاسیمیا به‌خشی.
بڵند فاتح سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی كە داوای لە چاكبووانی كۆرۆنا كردبوو پلازما ببەخشن بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی دیكەی پەتاكە، كه‌مپینێكمان بۆ به‌خشینی پلازمای خوێن راگه‌یاند.
وتیشی، “زیاتر لە 220 كەس لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە ڕێی بەخشینی خوێن و پلازماوە بەشدارییان لە كەمپینەكە كردووه بۆ هاوكاریكردنی تووشبووانی كۆرۆنا و تالاسیمیا، داواش له‌سه‌ره‌جه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه چاكبوونه‌ته‌وه له ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌شداربن له‌و هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن و ژیانی ئه‌و كه‌سانه بپارێزن كه پێویستیان به پلازمای خوێن هه‌یه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌مپینه‌كه له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی باشی هه‌بوو، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئه‌و كه‌مپینه‌مان راگه‌یاند و ژماره‌یه‌ك كه‌سیش له‌و دوو پارێزگایه هاتوون و پلازمای خوێن ده‌به‌خشن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









