كۆماری چیك بە بڕی 100 هەزار دۆلار هاوكاری كەرتی تەندوستی هەڵەبجە دەكات

كۆنسوڵى گشتى چیك له ههرێمى كوردستان و بهڕێوهبهرى تهندروستى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستيی هەڵەبجە و كۆنسوڵی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان، گرێبەستێكیان بە بەهای 100 هەزار دۆلار واژوو كرد كە تایبەتە بە كڕینی ئامیر و پێداوستیى تایبەت بە هۆڵی لە دایكبوون لە نەخۆشخانەی گشتی بیارە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لە چوارچێوەی هاوكارییەكانی كۆنسوڵی وڵاتان بۆ پارێزگای هەڵەبجە و كەرتی تەندروستی، ئەمڕۆ كۆنسوڵی كۆماری چیك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستيی هەڵەبجەی كرد و گرێبەستێكمان واژوو كرد تایبهت به كڕین و دابینكردنی ئامێر و پێداویستییەكانی هۆڵی نەشتەرگەری و لەدایكبوونی نەخۆشخانەی گشتی ناحییەی بیارە كە تا ئێستا بەهۆی نەبوونی ئامێر و میلاكی پێویست نەمانتوانیووە بیكەینەوە”.
وتیشى: “ئەو گرێبەستەی ئەمڕۆ واژوومان كرد، بە بڕی 100 هەزار دۆلارە، ئەمەش هاوكارییەكی گرنگی كەرتی تەندروستی هەڵەبجەیە، وابڕیاریشە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ئەو ئامێر و پێداویستیانەی كە دەبێت لە هۆڵێكی نەشتەرگەری و لە دایكبووندا بوونیان هەبێت بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابینبكرێت”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی هەڵەبجە ئهوهشى خستهڕوو: “ئەو نەخۆشخانەیەی كە ئامێرەكانی بۆ دابیندەكرێت، بیناكەی لە لایەن سهرۆك مام جەلالەوە وەك دیاری بۆ خەڵكی هەورامان دروستكراوە، بەڵام زیاد لە شەش ساڵە بەهۆی نەبوونی ئامێر و میلاكی پێویستەوە نەمانتوانیووە بەڕووی نەخۆشانی سنوورەكەدا بیكەینەوە، بۆیە ئەمە بە هەوڵێك دەزانین بۆ ئەوەی حكومەتیش بیتە سەرهێڵ و ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی بۆ دابمەزرێنێت و نەخۆشخانەكە بە فەرمی بكەینەوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









