لیژنەی دارایی پەرلەمانى كوردستان: له بابهتى لێبڕینى مووچهدا هیچ پرسێك به ئێمه نهكراوه

دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: ئەو بڕیارەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەركرا بە لێبڕینی %21ی مووچەی فەرمانبەران كارێكی تەواو نایاساییە و حكومەت لێی بەرپرسە، دهشڵێت: “هیچ راوێژێك بە ئێمە نەكراوە و ئێمە لێی بەرپرس نین”.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئێمه هەر لەگەڵ لێبڕینی %21ی مووچەی فەرمانبەران لە مانگی شوبات هەڵوێستی خۆمان راگەیاند كە ئەم كارە هیچ پاڵپشتێكی یاسایی نییە و حكومەت خۆی بەم كارە هەستاوە، هاوكات ئەمڕۆش جارێكی دیكە هەمان بڕیار دەركرایەوە بۆ لێبڕینی %21 لە مووچەی مانگی ئازار، بەهەمانشێوە هیچ پرس و رایەك بە ئێمە نەكراوە لە پەرلەمان”.
وتیشى: “لەكاتێكدا مانگی پێشوو وابڕیاربوو كە تەنیا بۆ یەك مانگ ئەو لێبڕینە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئەمڕۆش هەمان بڕیار دووبارە كرایەوە، بۆیە ئێمە وەك لیژنەی دارایی بەرپرس نین لە وەها بڕیارێك و حكومەت خۆی بەرپرسیارە و كارێكی تەواو پێچەوانەی یاسایان كردووە”.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی زیاتر جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە كە لەو %21ی كه لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت نازاندرێت پاشەكەوت دەكرێت یاخود ناگەڕێندرێتەوە بۆ مووچەخۆران، بەڵام لە هەردوو حاڵەتەكەدا كارێكی باش نییە و ئەنجوومەنی وەزیران بەرپرسیارییهتییەكەی هەڵدەگرێت”.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایه كە ئەمڕۆ لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا كە سبەی سێشهممە 18ى ئاب، بە لێبڕینی لە%21 هوه دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە یەكەم وەزارەتیش تەندروستی دەبێت كه مووچەكهى دابهشدهكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









