توێژینەوەیەک هەواڵێکی گرنگ بۆ ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

SNN
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکاری دەکات کە ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نیشانەی سوکیان هەیە یاخود نیشەنەکانیان پێوە دەرنەکەوتووە خاوەن بەرگرییەکی درێژخایەنی جەستەن کە دەتوانێت لە چەندین نەخۆشی دیکە بیانپارێزێت.
هەروەها لە توێژینەوەکەشدا هاتووە ئەو دژە تەنانەی کە جەستە دژی کۆرۆنا دروستی دەکات دوای چەندین مانگیش ئەو دژە تەنانە دەتوانن ڤایرۆسەکە زۆر بە ئاسانی بناسنەوە، هەروەها لە توێژینەوەکەشدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو کەسانەی بە قورسی ڤایرۆسەکەیان گرتووە ئەگەری زۆرە لە داهاتووشدا جاریکی دیکە تووش ببنەوە، چونکە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ سەلامەتیان تەنیا بەرگری جەستەی خۆیان نەبێت.
سامیسا ئێس، پرۆفیسیۆر توێژەر لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەنجامی توێژینەوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە “بەرگری بەکۆمەڵ” دروستبکەین، دەستەواژەی بەرگری بە کۆمەڵ واتا لێیگەرێیت تەواوی کۆمەڵگە تووشی ڤایرۆسەکەبێت و خودی بەرگری جەستەی خۆیان چاکیان بکاتەوە، بەمەش “بەرگری بەکۆمەڵ” دروستدەبێت.
هەروەها لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی کە بەرگری جەستەیان لاوازە یاخود بەتەمەنن یاخود نەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو کاریگەری لەسەر جەستەیان دروستکردووە، ئەو کەسانە دەتوانین بپارێزین تا تووشی کۆرۆنا نەبن.
ماوەیەک بەر لە ئێستا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند کە رەنگە هەرگیز نەتوانین ڤاکسینێک بۆ کۆرۆنا بدۆزینەوە بۆیە دەبێت کۆمەڵگاکان خۆیان لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا رابهێنن و وەک میوانێکی نەخوازراو لەناوماندا بمینێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









