
دەستگیرکردن
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى لەکەلار هاووڵاتییه‌ك ته‌قه‌ى له ماڵێك كردوو گرته‌ى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیگه‌رانى زۆرى لێكهوتهوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر ناكه‌ن، بەڵام له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه له ماڵه‌كه ده‌كات له گه‌ڵ دوو كه‌سى دیكه كه هاوكارى بووه ده‌ستگیركران.
نزیكه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى بڵاوكرایه‌وه له شارى كه‌لار هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى كفرى له نیوه‌ى شه‌ودا ته‌قه له ماڵێك ده‌كات و دواتر به ئۆتۆمبیله‌كه‌یان هه‌ڵدێن. دواى ڕووداوه‌كه خاوه‌نى ماڵه‌كه بڵاوى كرده‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى له ماڵیان كردووه برایه‌كى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات له گه‌ڵ برایه‌كى ئه‌واندا كێشه‌یان هه‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه لێره هاتووه‌ته سه‌ریان ته‌قه‌ى له ماڵیان كردووه و هه‌رچه‌نده سكاڵایان تۆمارکردووە، لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیرى ناكه‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه تووشى ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون و ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
له‌مباره‌یه‌وه عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: دواى ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە لایەن هاووڵاتییەکی دانیشتووی کەلار بەناوی”ع، ا” بانگەوازێك بڵاوکرایەوە سەبارەت بە تۆمەتبارێک بە ناوی “ش، ح، ف” دانیشتووی کفری کە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەڕەشەی لێیان کردووەو هەروەها تەقەشی لە ماڵیان کردووە. توانیویانه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
وتیشى، “لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە سێ کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە لەکاتی ئەنجامدانی تەقەکردنەکەدا و دواتر به فه‌رمانى دادوه‌ر هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیان توانیان دوانى تر له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌سگیربكه‌ن و هەوڵەکانیش بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری چوارەم کە لە دەرەوەی سنووری گەرمیان خۆی حەشار داوە”.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم راشیگه‌یاند: “هاووڵاتییان و دانیشتوانی سنووری گەرمیان دڵنیادەکەینەوە هەر کەس و لایەنێك بیەوێت ئارامی و ئاسایشی سنوورەکە تێكبدات بە توندی رووبەڕووی دەبنەوە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگرنە بەر و ڕادەستی دادگای دەکەین”.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









