تەندروستیی هەڵەبجە: یەك دینارمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەبەردەست نییە

کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات: “لە ئێستادا تەندروستیی هەڵەبجە بە دۆخێكی خراپی داراییدا تێدەپەڕێت، بەجۆرێك یەك دینارمان لەبەردەستدا نییە بۆ كڕینی پێداویستی و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”، داوایەكیش ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی دەكات.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لە سەرەتای سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمەوە بڕی 200 ملیۆن دینارمان بۆ تەرخانكراوە، هاوكات لەلایەن حكومەتی عێراقیشەوە بڕی 250 ملیۆن دینار و لەو بڕە یەك ملیار دینارەش كە بۆ كەرتی تەندروستیی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانكرا تەنها بڕی 170 ملیۆن دینارمان بۆ تەرخانكرا، كە كۆی گشتی دەكاتە 620 ملیۆن دینار”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەشی زۆری ئەو پارانەی كە بۆمان تەرخانكرابوو لە كڕینی ئامێری پشكنین و پێداویستی تاقیگەكان و هۆكارەكانی خۆپارێزی خەرجكراون، بۆیە لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هیچ بڕە پارەیەكی لەبەردەستدا نەماوە بۆ كڕینی پێداویستییەكان و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە داواشی لە وەزارەتی تەندروستی كرد كە لای خۆیانەوە داوا لە وەزارەتی دارایی بكەن بە دابینكردنی بڕە بودجەیەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و كڕینی پێداویستییەكان، چونكە بە بێ دابینكردنی بودجە كارەكانمان بە باشی ناڕوات بەڕێوە و رووبەڕووی گرفتی زیاتر دەبینەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








