ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته 22 هه‌زار و 278 كه‌س

نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له ئه‌نجامى 3 هه‌زار و 605 پشكنین 618 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون، 26 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ردا 283 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، “له ئه‌نجامى 3 هه‌زار و 605 پشكنین 618 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 214 له هەولێر، 91 له سلێمانی، 25 له گەرمیان، 92 له ڕاپەڕین، 152 له دهۆك و 43 له هەڵەبجە”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى چاكبوونهوهشى ئاشكراكردووه و تێیدا هاتووه، “283 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 124 له هەولێر، 34 له گەرمیان، 36 له ڕاپەڕین، 23 له هەڵەبجە و 66 له دهۆک”.
له‌باره‌ى ئاماره‌كانى مردنه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى روونیكردووه‌ته‌وه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 26 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: 11 له هەولێر، نۆ له سلێمانى، چوار له گەرمیان و دوو له ڕاپەڕین”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 22 هه‌زار و 278 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان تووشى ئه‌و ڤایرۆسه بوون، له‌و ژماره‌یه 12 هه‌زار و 807 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 8 هه‌زار و 668 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان و 803 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









