سبەی دەستبەدابەشكردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دەكرێت

هۆڵی تاقیکردنەوەکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی خۆیەتی و میلاكات لە پەروەردەی شارەزوور ئاشكرد، سبەینێ دەست دەكرێت بەخەرجكردنی پارەی چاودێری هۆڵی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی، بۆ ئەومەبەستەش دەبێت سبەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی چاودێر.
نەبیل حەمە ساڵح، لێپرسراوی خۆیەتی و میلاكات لە پەروەردەی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: سبەی پێنجشەممە دەستدەكەین بە دابەشكردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سنووری قەزای شارەزوور، بۆ ئەومەبەستەش داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم دەكەین پۆلی دوانزە سبەی سەردانی هۆبەی تەكنیكی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی چاودێر و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و فەرمانبەرانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی دەستبەدابەشكردنی پارەكە دەكەین، بەجۆرێك لەمساڵدا لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور، 37 هۆڵی تاقیكردنەوە ئامادەكربوون كە هەزار و 950 خوێندكاری پۆلی 12 ئامادەیی بەشداری تاقیكردنەوەكانیان كرد.
لێپرسراوی بەشی خۆیەتی و میلاكات لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، لە سنوورەكەماندا 260 مامۆستا وەك چاودێر و بەێوەبەرو یاردیدەدەری هۆڵی تاقیكردنەوە ناویان تۆماركراوە، بڕی پارەی تەرخان كراو بۆئەو ژمارە مامۆستایە 24 ملیۆن دینارە، هاوكات هەر سبەینێش بە لێبڕی لە %21 دەستبەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









